پێناسە
بریتییه ‌له ‌خزمه‌تگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن، که‌ خزمه‌تگوزارییه‌کی گرنگ و به‌رده‌وامه‌. پەیوه‌سته ‌به‌ ڕێپێدانى نۆژەنکردنەوەى خانوو.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری / بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / سەرۆکایەتی شارەوانی یەکەی ئیداری / بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٣٠) نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی یەک
هەولێر/ شەقامی (٣٠)م بەرامبەر مزگەوتی صواف
ئیمەیڵ:- Rizgarnoori6@gmail.com
07504624796
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی دوو
هەولێر/ شەقامی بەحەرکە تەنیشت کۆلێژی بەیان
ئیمەیڵ:- Municipality.two@gmail.com
07508916699
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی سێ
هه‌ولێر/ شه‌قامی (١٠٠)م ته‌نیشت فاملی مۆڵ
ئیمەیڵ:- bsharawani3@gmail.com
07519154131
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی چوار
هەولێر/ گەڕەکی ڕووناکی نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawai_chwar@yahoo.com
07508888714
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی پێنج
هەولێر گەڕەکی ڕووناکی نزیک باخچەی ڕووناکی
ئیمەیڵ:- sharawani_five@yahoo.com
0662235073 - 0662593052
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی شەش
هەولێر/ شەقامی الحەکیم
ئیمەیڵ:- Sharawani6@yahoo.com
07504971150
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
نابێت داواکار کێشەى یاسایى هەبێت لە مولکەکەى.
پێویستە خانووەکەى مۆڵەتى هەبێت.
نابێت کێشەى لە وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور و بارى شوێن هەبێت.
وێنەى تۆمار و چەسپاندنى سنوور لە (٦) شەش مانگ کۆنتر نەبێت، ئەگەر زەوییەکە مولک بوو.
پابەندبوون بە ڕێنماییەکانى شارەوانى تایبەت بە پەسندکردنى نەخشە و ڕسومات.
ئەگەر مامەڵەکه لەلایەن بریکارەوه جێبەجێ بکرێت پێویسته بریکارنامەی هەبێت.
لارى نەبوونى خاوەن مولک ئەگەر کرێ گرتە کارەکە بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی بارى شارستانى خاوەن مامەڵەکە.
مۆڵه‌تی خانوو.
گرێبەستى کرێ ئەگەر کرێگرتە کارەکە بکات.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) کاتژمێر بۆ (١) یەک ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەته هەندێک ڕسومات دیاریکراوه، بە شێوەیەکى گشتى تێچووی بەدەستهێنانى ئەم خزمەتە دەوەستێتە سەر قەبارەى پڕۆژەکە:
ئەم ڕسوماتانە لە ڕێگەى هاوکێشەى تایبەتەوە دیاریکراون به‌ پێی (بڕیاری ژمارە (١٢٦)ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەنجومەنی وەزیران):
- ڕووربەى گشتی خانوو × ١،٠٠٠ دینار = ڕسوماتى خانوو.
- ڕووکارى خانوو × شۆسته × ١٥،٠٠٠ دینار = ڕسوماتى شۆستە.
- ڕووکارى خانوو × پانى شەقام(قیر) × ٨،٠٠٠ دینار/٤ = ڕسوماتى قیر.
- ڕووکارى خانوو × ٧،٠٠٠ دینار / ٤ = ڕسوماتى قالبی شۆسته.
- (دانانى بارمتە) تأمینات بە بڕى (٣،٠٠) سێ هەزار دینار بۆ یەک مەتر دوجا، دواى تەواوبوونى کارەکەى دەتوانێت وەری بگرێتەوە.
- کرێى پشکنین بۆ هەر پشکنینێک بڕى (١٥،٠٠٠) دینار وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی پێشکه‌شکردنی داواکارى و بردنى بۆ لاى بەڕێوەبەر.
بەڕێوەبەر دەینێرێت بۆ بەشى نەخشەدانان یان ئەو لایەنەى کە پەیوەستە بە نۆژەنکردنەوەى خانوو.
سەردانی بەشی خەزنە، بە مەبەستی دانی ڕسوماتی پشکنین.
دوای ئەنجامدانی پشکنین، ئەنجامی پشکنین دەگەڕێتەوە بۆ مۆڵەتدان بۆ ئەوەى کۆنووسى پشکنین وردبینى بکرێت و ئەگەر کێشەى نەبوو داواى نەخشەى لێ دەکرێت و فۆرمی نۆژەنکردنەوەى پێدەدرێت.
ئه‌نجامی پشکنین دەگەڕێتەوە بۆ مۆڵه‌تدان بۆ ئەوەى کۆنووسى پشکنین وردبینى بکرێت، ئەگەر کێشەى تێدا نەبوو ڕێپێدانى پێ دەدرێت.
لە بەشى ژمێریارى بارمتەى لێ وەردەگیرێت.
هەژمارکردنی بڕی پارەی تێچووی دروستکردنی خانوو لە بەشی نەخشەدانان.
وەرگرتنی بڕی پارەی تێچووی دروستکردنی خانوو لە بەشی ژمێریاری.
بەراییەکانى کۆپى دەکات، وێنەی ڕەسەن بۆ بەشى مۆڵەتدان و وێنەیەکى کۆپى بۆ بەشى خزمەتگوزارى و وێنەیەک بۆ خزمەتخواز دەبێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-04
دوا دەستکاری19-06-2023

Add new comment