وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

ئه‌م خزمه‌ته‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌موو شوێنه‌كانی وه‌ک (نیشته‌جێبوون، بازرگانی، پیشه‌سازی، قوتابخانه‌، نه‌خۆشخانه‌، په‌رستگاكان، شوشتنگه‌كان) دەکرێت، یاخود هه‌ر شوێنیک پێویستی به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ هه‌بێت و دوای سه‌ردانیكردنی تیمه‌كانی سه‌ر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو بڕیاری پێویستی له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌ده‌ن.
بریتییە لە چارەسەرکردنی هەر گيروگرفتێک كە ببێتە هۆى كەمى ياخود نەبوونى ئاو وەک (شكانى بۆرى، كێشەى كەمى پاڵەپەستۆى ئاو، نەبوونى تۆڕى ئاو ياخود سەرچاوەى ئاو).
ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌شده‌کرێت بۆ هه‌موو بنکە گەشتیارییەکانی هه‌رێمی کوردستان (هۆتێل، مۆتێل، ئەپارتمێنتی ڕاخراو، گوندی گەشتیاری، کۆمەڵگای گەشتیاری، ڕێستورانت، کافێتریا، خواردەمەنی خێرا، شاری یاری، هۆڵی ئاهەنگێڕانی خێزانی، یانەی شەوانی کۆمەڵایەتی، فرۆشگای مەی فرۆشتن، نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ، مەساج لە ناو هۆتێل، ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل، سینەما، ئاهەنگی تایبەت لە هۆتێل، ئاهەنگی تایبەت لە ڕێستۆرانت و باڕ) پێش ده‌ستبەکاربوون.
ڕوخاندن بەشێکە ‌له ‌خزمه‌تگوزاری ڕێپێدانى بیناکردن، لە ڕێگەی ئەم خزمەتەوە خزمەتخوازان دەتوانن خانوو و باڵاخانە کۆن و نالەبارەکان بڕوخێنن بۆ ئەوەى سەرلەنوێ پڕۆژەى نوێى لەسەر دروستبکەن.