کردنەوەی مۆزەخانەی کەلەپوری تایبەت و دانانی پێشانگا (دوکان)ی کڕین و فرۆشتنی پارچەی کەلەپووری

پێناسە
خزمەتێکە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار بە هاوڵاتیان دەدرێت، بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی تایبەت بە کەلەپووری ناوچەکە، بە مەبەستی پاراستن و پەرەپێدانی کەلەپوری و ناساندنی مێژوو و کەلەپوری گەلەکەمان بە نەوەی داهاتوو.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاووڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان

کاتی کارکردن
(٨:٣٠) بەیانی بۆ (٢:٣٠) دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواریی هەولێر
هەولێر / گردی قالینج ئاغا
ئیمەیڵ:- antiquities_erbil@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواریی سۆران
سۆران / جادەی هەژار موکریانی
ئیمەیڵ:- asar.soran@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواریی سلێمانی
سلێمانی / شەقامی سالم مۆزەخانەی سلێمانی
ئیمەیڵ:- slemani.antiquities@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواریی دهۆک
دهۆک / ڕێگەی سەرەکی بارزانی/ تەنیشت بارزانی پارک
ئیمەیڵ:- antiquitiesduhok1@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواریی هەڵەبجە
هەڵەبجە / شوقەکانی هەڵەبجە / گەڕەکی شارەوانی
ئیمەیڵ:- karwan.71404@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواریی گەرمیان
گەرمیان/ کەلار / قەڵای شێروانە
ئیمەیڵ:- shwenawarig@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواریی ڕاپەڕین
ڕاپەڕین / قشلەی ڕانیە
ئیمەیڵ:- shwenawar.barzan@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواریی زاخۆ
زاخۆ / قشلەی زاخۆ
ئیمەیڵ:- antiquitieszakho@gmail.com
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواریی ئاکرێ
ئاکرێ/ قشلەی ئاکرێ
ئیمەیڵ:- shenawarenakre@gmail.com
مەرجەکان
داواکاری مۆڵەت تەمەنی لە بیست (٢٠) ساڵ کەمتر نەبێت.
قەدەغەکردنی هەمیشەیی بۆ وەرگرتنی مۆڵەت ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە حوکم دراون، یان مامەڵەی نایاسایی کردووە بە پارچەی شوێنەواری و یان پێشینەی هەیە لەسەر دەستدرێژی کردنە سەر ناوچە شوێنەوارییەکان.
ئامادەکردنی نمونەیەک لە داواکردنی مۆڵەت.
نەخشە و هێڵکاری مۆزەخانەکە لە ناوەوەی ڕوون بکاتەوە و ناوی شوێنەکانی لەسەر نووسرابێت.
هێنانی مۆڵەتی سەلامەتی لە بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانی.
بەڵێن بدات لە بەشی یاسایی کە پارچەی شوێنەواری نمایش نەکات، تەنیا کەلەپووری نمایش بکات.
بەڵێن بدات بە پێدانی زانیاری تەواو لەسەر ژمارە و ڕەگەزنامەی میوانەکان لە سێ (٣) مانگ جارێک.
بەڵێننامە، بە پێدانی زانیاری تەواو لەسەر ژمارە و جۆری پارچەکانی کەلەپووری هەبوو و ئەوانەی فرۆشراو و کڕدراوە.
هێنانی وێنەیەک لە تۆماری موڵک یان گرێبەستی کرێی بیناکە، ئەگەر داواکار خاوەنی موڵکەکە نەبوو.
هێنانی ڕەزامەندیی ئاسایش بۆ کردنەوەی مۆزەخانەی کەلەپووری.
هێنان و تەواوکردنی کار و پێدانی مۆڵەتی بینا و شوێنەکە لە بەڕێوبەرایەتیی شارەوانی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامە، یان کارتی نیشتمانی.
شەش (٦) دانە لە وێنەی کەسی خاوەنی مۆزەخانە بۆ مامەڵەی مۆڵەت.
وێنەیەک لە مانەوە (الإقامة) ئەگەر داواکار بیانی بێت.
هێنانی وێنەیەک لە تۆماری موڵک یان گرێبەستی کرێی بیناکە ئەگەر داواکار خاوەنی موڵکەکە نەبوو.
هێنان و تەواوکردنی کار و پێدانی مۆڵەتی بینا و شوێنەکە لە بەڕێوبەرایەتیی شارەوانی.
هێنانی مۆڵەتی سەلامەتی لە بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانی.
وێنەی هەموو پارچەکان، کە نمایش دەکرێت لەسەر سی دی.
هێلکاری بۆ ڕوونکردنەوەی شوێنی مۆزەخانە.
ماوەی پێویست
پازدە (١٥) بۆ سی (٣٠) ڕۆژ.
تێچوو
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٢٦) لە ٢٠١٧ ڕسومات وەردەگیرێت، لە خاوەنی مۆزەخانەی کەلەپووری تایبەت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار دەکات بەپێی شوێنی جوگرافی.
سەردانی هۆبەی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی پیشکەشکردنی داواکاری و بەڵگەنامەکان و فۆڕمی داواکاری.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی لە تۆماری وەرگرتە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی هامشکردن و ناردنی داواکارییەکە بۆ هۆبەی مۆڵەت و دڵنیابوون لە هەبوونی هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان.
سەردانی هۆبەی یاسایی دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامەکان.
سەردانی بەشی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و وردبینیکردنی گشت بەڵگەنامەکان و پێدانی ڕاوسەرنج لەسەر پێدان یان پێنەدانی مۆڵەتی کردنەوەی مۆزەخانەی کەلەپووری.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر بڕیاری کۆتایی.
سەردانی هۆبەی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕسومات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی مۆڵەت.
سەردانی هۆبەی مۆڵەت دەکات، بە مەبەستی مۆرکردن و ڕیزبەندکردنی و پێدانی وێنەیەکی ڕەسەن لە مۆڵەت و ناردنی کۆپییەک لە بڕیاری پەسەندکراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و هۆبەی ژمێریاری و یاسایی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
بەڕێوەبەری توانای مرۆیی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-17
دوا دەستکاری16-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.