پێناسە
ئه‌م خزمه‌تە پێشکه‌ش ده‌کرێت بۆ هه‌موو بنکە گەشتیارییەکانی هه‌رێمی کوردستان (هۆتێل٬ مۆتێل٬ ئەپارتمێنتی ڕاخراوی٬ گوندی گەشتیاری٬ کۆمەڵگای گەشتیاری٬ ڕێستورانت٬ کافێتریا٬ خواردەمەنی خێرا٬ شاری یاری٬ هۆڵی ئاهەنگ گێڕانی خێزانی٬ یانەی شەوانەی کۆمەڵایەتی٬ فرۆشگای (مەی فرۆشتن)٬ نووسینگە و کۆمپانیای فرۆشتنی مەی بە کۆ٬ مەساج لە ناو هۆتێل٬ ڕێستورانت و باڕ لە دەرەوەی هۆتێل٬ سینەما٬ (ئاهەنگ)ی تایبەت لە هۆتێل٬ (ئاهەنگ)ی تایبەت لە ڕێستورانت و باڕ).
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
/ دەستەی گشتی گەشتوگوزار
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاگان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاگان
ماڵپەڕ
کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی تاکو (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
دیوانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار / هەولێر١
هه‌ولێر/ شه‌قامی عبدالله فه‌رهادی چواریانی مامز
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- info@bot.gov.krd
07504476929
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار / هه‌ولێر٢
هه‌ولێر/ گه‌ره‌كی (٣٢) پارک نزیک مزگه‌وتی جودت اسعدی
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.ebl@bot.gov.krd
07504632193
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار / سلێمانی
سلێمانی/ سه‌رچنار/ به‌رامبه‌ر سیتی سینه‌ما
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.sule@bot.gov.krd
07701530410 - 07704081100
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار /دهۆک
دهۆک / شه‌قامی بارزان
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.duhok@bot.gov.krd
07507719825
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار / گەرمیان
كه‌لار/ شه‌قامی شه‌هید كه‌ماڵ بێویانی
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.ger@bot.gov.krd
07701552096
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار / هه‌ڵه‌بجه
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
ئیمەیڵ:- Info.halabja@bot.gov.krd
07501721672
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەبێت خاوه‌نی مۆڵەتی گەشتیاری وێنه‌یه‌ک له مانه‌وه (الاقامة) بهێنێت، ئەگەر بیانى بێت.
دەبێت مۆڵه‌تی کارکردنی گه‌شتیاری هەبێت.
بوونی پسولەکانی پارەی دراو (ڕسومات)ی ساڵانە لە ماوەی مۆڵەتی پێدراوی پێشوو (ماوە بەسەرچوو).
پێویستە پاکانەی باجی دەرامەتی هەبێت.
پێویستە ڕێپێدانی بەرگری شارستانی هەبێت بۆ بەکارهێنانی بنکەی گەشتیاری و پێشوازی میوان.
بوونی بەڵگە بە پێدانی زانیاری تەواو لەسەر ژمارەی میوانەکان و ڕەگەزنامەکانیان بە شێوەی مانگانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە مانەوە (الاقامة)، ئەگەر خاوەن بنکە گەشتیارییەکە بیانی بوو.
پسولەکانی پارەی دراو (ڕسومات) لە ماوەی مۆڵەتی پێدراوی پێشوو (ماوە بەسەرچوو).
مۆڵەتی کارکردنی پێدراوی پێشوو (ماوە بەسەرچوو).
ڕاپۆرتەکانی لیژنەی پشکنین لە ماوەی مۆڵەتی پێدراوی پێشوو (ماوە بەسەرچوو).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٧) حەوت ڕۆژ بۆ (١٥) پانزە ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٢٥) لە بەرواری ٥/١٢/٢٠١٧ ڕسومات وەردەگیرێت لە خاوەنی بنکەی گەشتیاری لە کاتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگاکەی دەکات.
سەردانی مۆڵه‌ت، بە مەبەستی پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی داوکاری نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی کارکردنی گه‌شتیاری.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی تۆمارکردنى ژمارەى هاتووى داواکارییه‌که.
ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی ناردنی داواکارییه‌که بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشکنین و بەشی ئامار.
سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشکنینی گەشتیاری، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕاوسەرنجیان دەربارەی پابەندبوونی بنکەکە بە ڕێنمایی گەشتوگوزار و مەرجەکانی پۆلێن، لە ڕێی بەرچاوخستنی ڕاپۆرتەکانی لیژنەی پشکنینەوە.
سەردانی بەشی ئامار، بە مەبەستی پشتگیری سەلماندنی پابەندیی بنکەکە لە ناردنی ئامارەکان بە شێوەی مانگانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت، بە مەبەستی وردبینیکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان و دڵنیابوون له بوونی هه‌موو بەڵگەنامەکانی نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت، هەروەها پێدانی ڕاوسه‌رنج دەر‌باره‌ی نوێکردنەوەی، یان نوێ نەکردنەوەی، مۆڵه‌تی گەشتیاری.
ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی واژۆکردن لەسەر بڕیاری کۆتایی نوێکردنەوەی مۆڵه‌ت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕسوماتی ساڵانە له خاوه‌ن بنکەی گەشتیاری.
ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، بە مەبەستی واژۆکردن له‌سه‌ر مۆڵه‌ت.
سەردانی به‌شی مۆڵه‌ت، بە مەبەستی مۆرکردنى مۆڵه‌ت، ڕیزبه‌ندکردن، تۆمارکردنى له داتابەیس، داخستنى دۆسیه و پێدانى مۆڵه‌ته‌که (وێنه‌ی ڕه‌سەن) به خاوه‌نی بنکەی گەشتیاری، هەروەها هه‌ڵگرتنی وێنه‌یه‌ک له مۆڵه‌ته‌که له‌گه‌ڵ به‌راییه‌کان و ناردنی وێنەیەک لە فۆرمی بڕیاری کۆتایی بۆ دیوانی دەستە بۆ زانین.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOMT-12
دوا دەستکاری16-03-2022
Add new comment