خەمڵاندنى پێداویستیى کارگەکان

پێناسە
خەمڵاندنی پێداویستییەکانی کارگەکانى کەرتى پیشەسازى تایبەتە لە کەرەستەى سەرەتایی (مواد اولية) و کەرەستەى یەدەگ (مواد احتیاطیة).
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی » بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی تاکو (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر١
هەولێر / شەقامى (٦٠)م / ناو دیوانى وەزارەتى بازرگانى
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر٢
هەولێر / شەقامى مەخمور / نزیک کارگەى بیپسى حەیات
ئیمەیل:- info@industryErbil
0662549830
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / سلێمانى
سلێمانى / شەقامى سالم
ئیمەیل:- industry suleimany@gmail.com
07480103169
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / دهۆک
دهۆک / ماڵتا / شەقامى زاخۆ
ئیمەیل:- dohukinfoindustry@yahoo.com
07504544638
مەرجەکان
کارگەکە کار بکات و بەرهەمى هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی کارگە.
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ پێنج (٥) ڕۆژى کارکردن.
تێچوو
بەپێی بڕگەی (١) لە ڕێنمایی ژمارە (٩١٩٨)ی وەزارەتى دارایى لە ڕێکەوتی ١٨\٦\٢٠١٧:
- (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار کرێى پشکنین بۆ ناو شار وەردەگیرێت.
بەپێی بڕگەی (٢) لە ڕێنمایی ژمارە (٩١٩٨)ی وەزارەتى دارایى لە ڕێکەوتی ١٨\٦\٢٠١٧:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار کرێى پشکنین بۆ دەرەوەى شار وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنوورى جوگرافیاکەی سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی هۆبەی هونەری دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی کاتی سەردانیکردن.
سەردانی بەشی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی کرێی پشکنین و ڕسومات.
سەردانیکردنی لیژنەی پشکنین بۆ کارگە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی ڕاپۆرتی پشکنین.
هێنانی ڕاپۆرتەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدان لە لایەن خزمەتخوازەوە بە نووسراوی تایبەت.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی هۆبەی بەڕێوەبەری هونەری دەکات، بە مەبەستی ڕێگەپێدان و بەخشین لە ڕەسمی گومرگی.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ دەکات.
سەردانی بەشی کاروباری گومرگی دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ ئەو مەرزەی کەرەستەکان لێەوە هاوردە دەکرێن.
بردنی نووسراوەکە بۆ ئەو مەرزەی کەرەستەکان لێەوە هاوردە دەکرێت، بە مەبەستی ڕێگەدان بە هێنانە ناوەوەی کەرەستەکان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-08
دوا دەستکاری02-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.