ئەم پرۆسەیە بریتییە لە دەرکردنی مۆڵەتی سەرەتایی بۆ خاوەن پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت، کە ڕێگەیان پێدەدات دەست بە پڕۆژەکانیان بکەن و ئامێری پێویست هاوردە بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی
پێدانی مۆڵەتی کارگە (تەواوکردنی دامەزراندن)ـە بەو خاوەن کارگانەی زەوییان بۆ تەرخانکراوە لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە، هەروەها بیناکەی تەواوکراوە و ئامێرەکانی چەسپێنراوە.
پێدانی مۆڵەتی کارگە (لە ژێر دامەزراندن)ـە بەو خاوەن کارگانەی کە ئامێرەکانیان هاوردەکردووە و لە فەرمانگەکانی دادنوس تۆماریان کردووە.
بریتییە لە گۆڕینى خاوەنداریەتی کارگە لە کەسێکى ئاسایى یان واتایى (معنوی) بۆ کەسێکى ترى ئاسایى یان واتایى (معنوی).
خەمڵاندنی پێداویستییەکانی کارگەکانى کەرتى پیشەسازى تایبەتە لە کەرەستەى سەرەتایی (مواد اولية) و کەرەستەى یەدەگ (مواد احتیاطیة).
گۆڕینی جۆری بەرهەمی کارگەیەکە لە بەرهەمێکەوە بۆ بەرهەمێکى تر بەپێی پێویستیی بازار.
بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی جۆری بەرهەمی کۆتایی کارگەکانى کەرتی تایبەت کە مۆڵەتیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یان دەستەى وەبەرهێنان وەرگرتووە، بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی بەرهەمی کۆتایی.
بریتییە لە فراوانکردنى هێڵی بەرهەمى کارگە، بە مەبەستى زیادکردنى تواناى بەرهەم.
بریتییە لە زیادکردنى ڕسوماتى گومرگى به ڕێژهیهک، بە ناوى (ڕسوماتی پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى) لەسەر ئەو کاڵایانەی لە دەرەوە هاوردە دەکرێن و له كارگهكانی ههرێمیش بهرههمدههێنرێن.