پێناسە
بریتییە لە زیادکردنى ڕسوماتى گومرگى به ڕێژه‌یه‌ک، بە ناوى (ڕسوماتی پاراستنى بەرهەمى خۆماڵى) لەسەر ئەو کاڵایانەی لە دەرەوە هاوردە دەکرێن و له كارگه‌كانی هه‌رێمیش به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی » بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی تاکو (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر١
هەولێر / شەقامى (٦٠)م ناو دیوانى وەزارەتى بازرگانى
بەڕێوەبەرایەتى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر٢
هەولێر / شەقامى مەخمور نزیک کارگەى بیپسى حەیات
ئیمەیل:- info@industryErbil
ئیمەیل:- info@industryErbil
0662549830
بەڕێوەبەرایەتى گەشەپێدانى پیشەسازى / سلێمانى
سلێمانى / شەقامى سالم
ئیمەیل:- industry suleimany@gmail.com
ئیمەیل:- industry suleimany@gmail.com
07480103169
بەڕێوەبەرایەتى گەشەپێدانى پیشەسازى / دهۆک
دهۆک / ماڵتا / شەقامى زاخۆ
ئیمەیل:- dohukinfoindustry@yahoo.com
ئیمەیل:- dohukinfoindustry@yahoo.com
07504544638
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دەبێت کارگە مۆڵەتى دامەزراندنى هەبێت.
پێویستە کارگەکە ماوەى زیاتر لە (٣) سێ ساڵ بەرهەمى هەبووبێت.
بڕوانامه‌ی كوالیتی كۆنترۆڵی هه‌بێت، بیسه‌لمێنێت كه هەمان کوالیتى کاڵاى هاوردەى هەیه.
دەبێت کارگەکە و کارگەکانى هاوشێوەى خۆى زۆرینەى پێداویستی هەرێم و ناوه‌ند بەو کاڵایە دابین بکات.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتى نیشتمانی (یان ناسنامەى بارى شارستانى و ڕەگەزنامەى عێراقى) خاوه‌ن كارگه.
لێوه‌رگرتنی به‌ڵێننامه‌ی خاوه‌ن كارگه، كه پابه‌ند ده‌بێت به زیاد نه‌كردنی نرخ و مانه‌وه‌ی كوالیتی به‌رهه‌می كارگه‌كه‌ی.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک مانگ تاکو (٦) شەش مانگی كاركردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشه‌سازی دەکات.
ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، به مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكاری.
ژووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرمی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی و پڕكردنه‌وه‌ی له لایه‌ن خزمه‌تخواز.
دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه، وردبینی ده‌كرێت له هه‌مان ژوور.
سه‌ردانیكردنی لیژنه‌ی هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی لەگەڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ كارگه‌كه، بۆ دڵنیابوون له دروستی داتاكانی ناو فۆرمه‌كه.
خزمه‌تخواز له ماوه‌ی (١) یەک تاكو (٦) شەش مانگ ئاگادار ده‌كرێته‌وه له ڕێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه به وه‌رگرتنی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پێدان، یاخود پێ نەدانی ڕەزامەندی.
فۆرمی داواکاری
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-10
دوا دەستکاری18-04-2022
Add new comment