پێناسە
پێدانی مۆڵەتی سەرەتاییە بۆ خاوەن پرۆژەکانی کەرتی تایبەت، بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆژەکەی و هاوردەکردنی ئامێرەکان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی » بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی تاکو (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر١
هەولێر / شەقامى (٦٠)م ناو دیوانى وەزارەتى بازرگانى
بەڕێوەبەرایەتى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر٢
هەولێر / شەقامى مەخمور نزیک کارگەى بیپسى حەیات
ئیمەیل:- info@industryErbil
0662549830
بەڕێوەبەرایەتى گەشەپێدانى پیشەسازى / سلێمانى
سلێمانى / شەقامى سالم
ئیمەیل:- industry suleimany@gmail.com
07480103169
بەڕێوەبەرایەتى گەشەپێدانى پیشەسازى / دهۆک
دهۆک / ماڵتا / شەقامى زاخۆ
ئیمەیل:- dohukinfoindustry@yahoo.com
07504544638
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ئەو پڕۆژەیە لە پلانى ساڵانەى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەبێت کە خزمەتخواز دەتوانێت لە ڕێگای ئەم بەستەرەوە https://gov.krd/moti/ ئاگادار بێت لە پلانی ساڵانەی وەزارەت.
پێشکەشکردنی کەتەلۆگی پەسەندکراو لە لایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنی ئامێرەکان.
پێشکەشکردنی ئۆفەری کڕینی پەسەندکراوی ئامێرەکان لە لایەن کۆمپانیای بەرهەمهێن، بە مەرجێک مۆدێلی ئامێرەکان لە ٢٠١٧ بەرەو سەرەوە بێت، توانای بەرهەمی ئامێرەکانی تێدا نووسرابێت و نرخی ئامێرەکە دیاری کرابێت.
کەڵکى ئابورى (جدوى الاقتصادي) بۆ کارگەکە ئامادەکراو بێت و پەسەند کرابێت لە لایەن سەندیکاى ئابووریناسان.
نووسینی سەر ئامێرەکە دەبێت بە کوردی، عەرەبی یان ئینگلیزی بێت.
(Layout)ی پرۆژەکە.
هێنانی پاکانەی باجی دەرامەتی خاوەن کارگە.
نووسراوی وەرگرتنی ناوی بازرگانی لە ژوورەکانی بازرگانی.
خزمەتخواز پێویستە لە ماوەی (٣) سێ ساڵدا ئامێری مۆڵەتپێدراو بهێنێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتى نیشتمانى (یان ناسنامەى بارشارستانى و ڕەگەزنامەى عێراقى).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢٠) بیست تاکو (٣٠) سی ڕۆژی کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٥٠) لە ڕێکەوتی ٢٥\١١\٢٠٠٧ خشتەی ڕەسم و کرێی خزمەتگوزارییەکان لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارە (١) بڕگە (ب)، بڕی:

(٠،٠٠١) لە کۆی نرخى ئامێرەکان وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدان دەکات بە پێی سنوورى جوگرافیاکەی.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەر، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانیکردنی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی هاتووی داواکارییەکە.
سەردانیکردنی بەشی پلان، بە مەبەستی پشکنینی هەبوونی چالاکی کارگە لە خشتەی ساڵانەی حکومەت.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەر، بە مەبەستی هامشکردن لەسەر داواکارییەکە.
سەردانیکردنی بەشی هونەری، بە مەبەستی وەرگرتنی نامەی داواکاری ئەستۆپاکی باجی دەرامەت، لەگەڵ نامەی داواکاری ئەستۆپاکی ناوی بازرگانی لە ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی.
سەردانیکردنی بەشی یاسایی، بە مەبەستی لێوەرگرتنی بەڵێننامە.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆکردنی نامەی داواکاری ئەستۆپاکی باجی دەرامەت و نامەی داواکاری ئەستۆپاکی ناوی بازرگانی، لە ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی.
سەردانیکردنی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرچووی نامەی داواکاری ئەستۆپاکییەکان.
سەردانیکردنی باجی دەرامەت بە مەبەستی هێنانەوەی ئەستۆپاکی.
سەردانیکردنی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، بە مەبەستی هێنانەوەی ئەستۆپاکی ناوی بازرگانی.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەر، بە مەبەستی واژۆکردنی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت و ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی.
سەردانیکردنی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی هاتووی داواکارییەکە.
سەردانیکردنی بەشی هونەری، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان.
دوای (٥) پێنج بۆ (٧) حەوت ڕۆژ، خزمەتخواز سەردانی بەشی هونەری دەکاتەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی پسولە.
سەردانیکردنی بەشی وردبینی، بە مەبەستی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانیکردنی بەشی ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسومات.
سەردانیکردنی بەشی هونەری، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-05
دوا دەستکاری17-04-2022

Add new comment