پێناسە
بریتییە لە کۆنتڕۆلکردنی جۆری بەرهەمی کۆتایی کارگەکانى کەرتی تایبەت کە مۆڵەتیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یان دەستەى وەبەرهێنان وەرگرتووە، بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی بەرهەمی کۆتایی.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی / بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی » بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی » بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی / هەولێر١
هەولێر / (٦٠) مەتری / کۆمەڵگای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی/ نزیک پردی شۆڕش
بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی / هەولێر٢
ڕێگای مەخمور تەنیشت کارگەی پیپسی ڕەیان (کۆمپانیای حەیات)
بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی / دهۆک
شەقامی سەرەکی زاخۆ / ماڵتا
بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی سالم
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
مۆڵەتى وەزارەتى بازرگانى پیشەسازى یان دەستەى وەبەرهێنانى هەبێت.
مۆڵەتى وەزارەتى پیشەسازى و کانزاى عێراقى فیدراڵى هەبێت، بە مەرجێک کارگەکە لە سنوورى دەسەڵاتى حکومەت هەرێمى کوردستان بێت.
کارگەکە بوونى هەبێت و بە تەواوى دامەزرابێت.
بەردەوام بێت لە کارکردن و بەرهەمى هەبێت.
نووسراوى فەرمى بەڕێوەبەرایەتى گشتى گەشەپێدانى پیشەسازى هەبێت کە مۆڵەتى وەرگرتووە.
نووسراوى فەرمى لە بەڕێوەبەرایەتى گەشەپێدانى پیشەسازى پارێزگاکان، بە مەبەستى تێستى بەرهەم.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی کارگە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٤) چوار ڕۆژ تاکو (٥) پێنج ڕۆژى کارکردن.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێى بڕیارى ئەنجومەنەى وەزیران ژمارە (٨٧)ى ساڵى ٢٠١٦:

تایبەت بەو کارگانەى مۆڵەتیان لە وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازى وەرگرتووە، بڕی:
- (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار، سەردانیکردن، بە مەبەستى (کەشف) بۆ ناوەوەى شار، بە پێی خشتەی ژمارە (١)، خاڵی (٥).
- (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار، سەردانیکردن، بە مەبەستى (کەشف) بۆ دەرەوەى شار، بە پێی خشتەی ژمارە (١) خاڵی (٦).
- (١٥٠،٠٠٠) پشکنینى تاقیگەیى (نموونەى بەرهەمى کۆتایى)، بە پێی خشتەی ژمارە (١)، خاڵی (٧).

تایبەت بەو کارگانەى مۆڵەتیان لە دەستەى وەرهێنان وەرگرتووە، بڕی:
- (١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار، سەردانیکردن، بە مەبەستى (کەشف) بۆ ناوەوەى شار، بە پێی خشتەی ژمارە (١)، خاڵی (٩).
- (٢٥٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، سەردانیکردن، بە مەبەستى (کەشف) بۆ دەرەوەى شار، بە پێی خشتەی ژمارە (١)، خاڵی (١٠).
- (٢٥٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، بۆ پشکنینى تاقیگەیى یەک نموونەى بەرهەمى کۆتایى، بە پێی خشتەی ژمارە (١)، خاڵی (٨).
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانى یەکێک لە فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلى جۆری دەکات بە پێی سنووری جوگرافیاکەی.
بەشی کۆنتڕۆلی جۆری، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ تێستی بەرهەم.
سەردانیکردنی کارگە لە لایەن لیژنەی پشکنینی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە مەبەستی وەرگرتنی نموونەی بەرهەم (Sample).
خزمەتخواز لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنەییەوە ئاگادار دەکرێتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی ڕاپۆرتی ئەنجامی پشکنین و نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی، هەروەها بردنەوەی نووسراوەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی پارێزگاکەی.
ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی ڕەزامەندی لەسەر پێشکەشکردنی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی.
سەردانی بەشی کارگەکانی کەرتی تایبەت، بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی کۆتایی کارگە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-13
دوا دەستکاری19-04-2022

Add new comment