پێدانی مۆڵەتی کارگە (تەواوکردنی دامەزراندن)

پێناسە
پێدانی مۆڵەتی کارگە (تەواوکردنی دامەزراندن)ـە بەو خاوەن کارگانەی زەوییان بۆ تەرخانکراوە لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە، هەروەها بیناکەی تەواوکراوە و ئامێرەکانی چەسپێنراوە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی » بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی تاکو (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر١
هەولێر / شەقامى (٦٠)م / ناو دیوانى وەزارەتى بازرگانى
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر٢
هەولێر / شەقامى مەخمور / نزیک کارگەى بیپسى حەیات
ئیمەیل:- info@industryErbil
0662549830
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / سلێمانى
سلێمانى / شەقامى سالم
ئیمەیل:- industry suleimany@gmail.com
07480103169
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / دهۆک
دهۆک / ماڵتا / شەقامى زاخۆ
ئیمەیل:- dohukinfoindustry@yahoo.com
07504544638
مەرجەکان
کەڵکى ئابوورى (جدوى الاقتصادي) بۆ کارگەکە ئامادە کرابێت و پەسەندکراو بێت لە لایەن سەندیکاى ئابووریناسان.
(Layout)ی پڕۆژەکە.
هێنانی پاکانەی باجی دەرامەتی خاوەن کارگە.
بڕوانامەی تۆمارکردنی ئامێرەکان کە لە دادنوس تۆمار کرابێت.
لارینەبوونی وەزارەتی کارەبا، لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا.
لارینەبوونی دەستەی ژینگە.
لارینەبوونی بەرگری شارستانی
لارینەبوونی وەزارەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار.
لارینەبوونی وەزارەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ.
بڕوانامەی کارگە (لە ژێر دامەزراندن).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتى نیشتمانى (یان ناسنامەى باری شارستانى و ڕەگەزنامەى عێراقى).
ماوەی پێویست
چوار (٤) بۆ هەشت (٨) مانگی کارکردن.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (١٠٢٠٩) لە ٨\٥\٢٠٠٨، بڕی:
- (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دینار وەردەگیرێت وەکو ڕسوماتی پشکنینی ئامێر.
بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٩١٩٨)ی وەزارەتى دارایى لە ١٨\٦\٢٠١٧، بڕی:
- (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار ڕسومات وەردەگیرێت بۆ پشکنینی کارگە لە ناو شار.
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار ڕسومات وەردەگیرێت بۆ پشکنینی کارگە لە دەرەوەی شار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدان دەکات بەپێی سنوورى جوگرافیاکەی.
سەردانی بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانان دەکات بەپێی سنووری جوگرافی، بە مەبەستی دیاریکردنی زەوی.
سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی دەکات، بە مەبەستی گرێبەستکردن بۆ بە کرێدانی زەوی.
سەردانی شارەوانی دەکات بەپێی سنووری جوگرافی، بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی بینا.
سەردانی بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتەی داواکارییەکە.
سەردانی بەشی هونەری دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی داواکارییەکە.
سەردانی ژووری پشکنین دەکات، بە مەبەستی بەدەستهێنانی پسوولەی پشکنین.
سەردانی بەشی هونەری دەکات، بە مەبەستی هامشکردنی پسوولەی پشکنین.
سەردانی بەشی وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی بەشی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی پشکنین.
سەردانی بەشی پشکنین دەکات، بە مەبەستی داواکردنی پشکنینی کارگە.
دوای پازدە (١٥) بۆ بیست (٢٠) ڕۆژ، خزمەتخواز سەردانی بەشی هونەری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-06
دوا دەستکاری27-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.