پێناسە
بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر هەموو ئەو پڕۆژانەی كەوا لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت ئاڕاستەی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە دەكرێت (پڕۆژەی نیشتەجێبوون - پڕۆژەی تەندروستی - پڕۆژەی گەشتوگوزار - پڕۆژەی پیشەسازی - پڕۆژەی کشتوکاڵی - پڕۆژە جۆراو جۆرەکانی تر وەک پاڵاوگە).
لایەنی بەرپرس
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ناونیشانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - ئەدرەسى هاوڵاتى

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوا نیوەڕۆ.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە / هەولێر
هەولێر / شەقامی ١٠٠ مەتری/ تەنیشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم
ئیمەیڵ:- Enviro.kurd@yahoo.com
07514111212
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
هەولێر / شه‌قامی ٦٠ مه‌تری، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم
ئیمەیڵ:- Erbil.enviro@gmail.com
0662577002
فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی
سلێمانی / قڕگە سەرووی نەخۆشخانەی شۆڕش/ نزیک مزگەوتی نزا
ئیمەیڵ:- f.zhingaslemani@gmail.com
0533351481
فەرمانگەی ژینگەی دهۆک
دهۆک/ جادەی بارزان/ تەنیشت تاپۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- Zhingaha.duhok@yahoo.com
0627628480
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان
کەلار/ شەهیدان
ئیمەیڵ:- garmiyanenvironment@gmail.com
07480206052
فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەرین
ڕانیە/ نزیک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش
ئیمەیڵ:- zhingaraparin@gmail.com
07701563360
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
خاوەن پڕۆژە پێویستە نووسراوی ڕەزامەندی دانانی پڕۆژە یان کارگەی هەبێت لە لایەن وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی ، وەزارەتی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وەزارەتی ته‌ندروستی، دەستەی وەبەرهێنان و لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە تاپۆی زەوییەکە يان گرێبەستی زەوییەکە (سند ملکیة).
نەخشەی بنەرەتى شوێنى زەوی و نەخشەی پڕۆژەکە.
پێویستە خاوەن پڕۆژەکانی پۆڵێنى (ا و ب) ڕاپۆرتی EIA ئامادەبکەن کە لە لایەن نوسينگەکانى EIA دەکرێت.
سایت پلانی پڕۆژەکە (نەخشەی شوینی پڕۆژەکە).
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٠) دە ڕۆژ بۆ (٢٠) بیست ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
ئەو ڕسوماتەی کە لە خاوەن پروژە وەردەگیرێت بە پێی پۆڵینی پڕۆژەو دوور و نزیکی:
١. پۆڵینی (أ) / لە (١٥٠،٠٠٠ - ٣٠٠،٠٠٠) سەدو پەنجا هەزار دینار تا سێ سەد هەزار دینار.
٢. پۆڵینی (ب) / لە (١٠٠،٠٠٠ - ٢٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار تا دوو سەد هەزار دینار.
٣. پۆڵینی (ج) / لە (٢٠،٠٠٠ - ١٠٠،٠٠٠ ) بیست هەزار دینار تا سەد هەزار دینار.
ئەگەر پۆڵینی (أ) بوو پێویستە ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندانی کاریگەری ژینگەیی بکات بە بڕى (٢،٥٠٠$)دوو هەزار و پێنج سەد دۆلار.
ئەگەر پۆڵینی (ب) بوو پێویستە ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندانی کاریگەری ژینگەیی بکات بە بڕى (١،٥٠٠$) هەزار و پێنج سەد دۆلار، لە نوسینگەکانی هەڵسەنگاندنی کاریگەری ژینگەیی دەکرێت.
تێبینی: بڕێکی ئەو پارەیە تەرخان دەکرێت بۆ سەرۆک و ئەندامانی لیژنە وەک و کرێی پشکنین (أجور کشف).
(بە پێی نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە ژمارە (٣٨١٤) لە ٢٦/٣/٢٠١٤).
ڕێکار و هەنگاوەکان
‌هێنانی نوسراوی ڕەزامەندی پڕۆژەکە لە وەزارەت و دەستە پەیوەندیدارەکان.
خزمەتخواز سەردانی فەرمانگەی ژینگەی ۆارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان یان دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی نوسراو.
سەردانی ژووری وەرگرتە، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی هاتوو بۆ نوسراو.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری فەرمانگە دەکات، بە مەبەستی پێدانی نوسراو.
ناردنی نوسراو بۆ ژووری پشکنین و چاودێری یان هۆبەی پڕۆژەکان.
پشکنینی شوێنی پڕۆژەکە دەکرێت.
ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەکە بە پێی ڕێنمایی ژینگەیی.
سەردانی ژووری پڕۆژەکان دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی پۆلینی پڕۆژەکە. ئەگەر پڕۆژەکە لە پۆلینی (ا، ب) بوو پێویستی بە ڕاپۆتی EIA هەیە، هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتی EIA لە لایەن لیژنەی تایبەتەوە.
سەردانی ژووری پڕۆژەکان لە فەرمانگە و ئیدارە سەربەخۆکان یان فەرمانگەی هونەری لە دیوانی دەستە دەکات، بە مەبەستی پێدانی نوسراوی ڕەزامەندی.
سەردانی هۆبەی یاسایی، بە مەبەستی وەرگرتنی بەڵێننامە.
ڕەزامەندیدان لەسەر پڕۆژەکە بە پێی ڕێنمایی ژینگەیی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
سەرۆکی دەستە
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارگێڕی و یاسایی و دارایی
لێپرسراوی بەشی یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
BOE-03
دوا دەستکاری20-07-2023

Add new comment