حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاری تەواو وەربگرە سەربارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشییان دەکات.
670
خزمەت

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە

بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر هەموو ئەو پڕۆژانەی كە لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت ئاڕاستەی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە دەكرێت (پڕۆژەی نیشتەجێبوون - پڕۆژەی تەندروستی - پڕۆژەی گەشتوگوزار - پڕۆژەی پیشەسازی - پڕۆژەی کشتوکاڵی - پڕۆژە جۆراو جۆرەکانی تر وەک پاڵاوگە).
بریتيیە لە پێدانی ڕەزامەندی بەو کەسانەی ئارەزووی ڕاوکردنیان هەیە، بە مەرجێک تەقەمەنی بەکارنەهێنن و تەنیا لە کاتی وەرزی ڕێگەپێدراوی ڕاوکردندا ڕاوبکەن.
بریتییە لە پشكنینی (ئــاو - خاك) لە پڕۆژەکان و گەڕەگ و شار و شاروچەکان لە ڕووی كیمیایی و بایلۆجیی و فیزیایی.
هۆشیاری ژینگەیی هاونیشتمانییان و بە کلتوورکردنی پرسی ژینگەپارێزی و کردنی بە پرسێکی گشتگیر و ڕوونکردنەوەی پابەندییەکانی هەرێم لە ڕوانگەی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتەکانی تایبەت بە ژینگە، ئەمەش لەرێگەی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بیستراو و بینراو و نووسراو و خول و كۆنفرانس و کارو چالاکیی جۆراوجۆر بەپێی پێشهات و ڕەوشی ژینگەی هەرێم بەگشتی و یاخود ناوچەیەکی دیاریکراو.
چاودێری و بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو پڕۆژانە و چاڵاكییانەی كە كاریگەرییان لەسەر پیسبوونی ژینگە هەیە، چ وەک ئەركی فەرمانگە یان سكاڵای هاوڵاتیان ئەنجامدەدرێن، بۆ دەستنیشانكردنی سەرپێچییەكان و پێبژاردنیان. بەپێی یاسای ژمارە (٨) ساڵی ٢٠٠٨ حوكمەكانی سزادان لە ماددەی (١٦،٤١،٤٢،٤٣).
پێدانی ڕێنمایی بە لایەنی پەیوەندیدار و چاودێریکردنی شێوازی لە ناوبردنی پاشماوەکان بە شێوەیەکی دروست، ڕێگریکردن لە پيسبوونى خاک و ئاو و هەوا بە پاشماوە پزيشکيیەکان و هەموو پاشماوە ئۆرگانى و نائۆرگانى و ترسناکەکان.
پشکنینی ئەو پارچە ئاسنانەی کە سیکراب بوون و بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی ئاسن و شیش، پارچە پیسبووەکان بە تیشک جیادەکرێتەوە لە پارچە خاوێنەکان، بە مەبەستی پشکنینی کەرەستە (مواد)ی تیشکدەر وەکو (کەلوپەلی پاشماوەکانی جەنگ)، بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە موادی تیشکدەر کە کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر تەندروستی و هەروەها مەوادی ئاسنی هاوردەکراو.
بریتیيە لە پێشکەشکردنى ئاسانکارى بۆ هەناردەکردنى ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی ڕێگەیان پێدەدرێت بەپێى ڕێکەوتننامەى سایتس، لە هەمان کاتدا ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی، کە هاوردە دەکرێن بۆ بەخێوکردن و پەروەردەكردنیان لە ماڵان، پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بڕوانامەی سايتسيان هەبێت.

پێشکەش کردنی ڕاوسەرنج بۆ پێدانی مۆڵەت لەسەر هاوردەکردنی ماددەی کیمیاوی به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی ستۆكهۆڵم ورۆتردام و بازل (ئۆرگانیک و نا ئۆرگانیک) بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ئەم ماددانە ژینگە دۆستن.