حکومەتی هەرێمی کوردستان|پۆرتالی خزمەت
لێرە زانیاری تەواو وەربگرە سەربارەت بە هەموو مامەڵە و ئەو خزمەتانەی حکومەت پێشکەشییان دەکات.
671
خزمەت

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە

پێدانی ڕەزامەندی ژینگه‌یی بۆ سه‌رچاوه‌ی تیشكده‌ر له‌ هاوردەکردن، هەناردەکردن، گواستنەوه‌، بەکارهێنان و کۆگاکردن کە بەکاردێت لە بواری پیشەسازی یان نەوت و كانزاكان یان تەندروستی، یاخود بواری پیشه‌سازی و رێگا وبان و چیمه‌نتۆ، شیش، كانزكان، كارگه‌كان.
بریتییە لە پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی گازەکانی HFC و ئەو ئامێرانەی کە دۆستی ژینگەن بۆ ناوە عێراق بە پێی رێکەوتننامەی ڤیەنناو پرۆتۆکۆلی مۆنتریال و ( هەمواری کیگالی) کە ئەم گازانە پێویستە ڕەزامەندنی دەستەی پــــــاراستن و چاككردنی ژینگە وەربگێریت لەبەر ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە رێککەوتننامەی ڤیەنناو پرۆتۆکۆلی مۆنتریال و ( هەمواری کیگالی).
پشكنینی ئەو پارچە ئاسنانەی كە سیكراب بوون بەكاردەهێنرێت بۆ دروستكردنی ئاسن و شیش، پارچە پیس بووەكان بە تیشك جیادەكرێتەوە لە پارچە خاوێنەكان، بە مەبەستی پشكنینی پارچەی تیشكدەر وەكو كەل و پەلی پاشماوەكانی جەنگ، بۆ پاراستنی هاوڵاتییان لە كەرستەی تیشكدەر كە كاریگەری ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر تەندروستی.
پێدانی ڕەزامەندی کارکردن بە بەشی تیشک ئەوانەی کە کاردەکەن لەگەڵ ئامێری تیشک بە هەموو جۆرەکانییەوە (ئیکس رەی، سیتی سکان، ماموغرافی، قەستەرە، opg) وە چاودێریکردنی ئەو کارمەندانەی کە لە بەشی تیشک کاردەکەن بۆ پابەندبوونیان بە بەکارهێنانی کەل و پەلی خۆپارێزی لە تیشک.