پێدانى مۆڵەت بۆ هەناردەکردن و هاوردەكردنى ئاژەڵى کێوى و ڕووەک بۆ ناوەوە و دەرەوەى عێراق

پێناسە
بریتیيە لە پێشکەشکردنى ئاسانکارى بۆ هەناردەکردنى ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی ڕێگەیان پێدەدرێت بەپێى ڕێکەوتننامەى سایتس، لە هەمان کاتدا ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی، کە هاوردە دەکرێن بۆ بەخێوکردن و پەروەردەكردنیان لە ماڵان، پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بڕوانامەی سايتسيان هەبێت.

زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - فەرمانگەی کاروباری هونەری

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە / فەرمانگەی کاروباری هونەری / هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠)م/ تەنیشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم
ئیمەیڵ:- Enviro.kurd@yahoo.com
07504547773
مەرجەکان
پێویستە لەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانە بێت كە ڕێگە پێدراوە بەپێی ڕێکەوتننامەى سایتس.
نووسراوی لارینەبوونی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوان، پۆلیسیی دارستان و ژینگە، ڤێتێرنەری، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
وێنەیەک لە کارتى نیشتمانى.
وێنەیەک لە پاسپۆرتى کەسى داواكار.
وێنەیەک لە ناسنامەى بازرگانى.
ماوەی پێویست
پێنج (٥) ڕۆژ بۆ یەک (١) مانگ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پیشکەشکردنی داواکاری، بە مەبەستی دەرهێنانی مۆڵەت بۆ هەناردەکردن و هاوردەكردنى ئاژەڵى کێوى و ڕووەک.
وەرگرتنی زانیارییەكان (بەڵگەنامەكان و ناسنامەكان).
ئاڕاستەكردنی نووسراوێک بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی (بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوان - پۆلیسیی دارستان و ژینگە - ڤێتێرنەری - بەڕێوەبەرایەتیی ئاسايش).
پڕکردنەوەى فۆڕمى تایبەت بۆ دەرکردنى بڕوانامەى سايتس لە لایەن فەرمانگەى ژینگەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
ئاڕاستەکردنى نووسراوێک بۆ (ممثلیە اقلیم كوردستان - بغداد)، بە مەبەستی وەرگرتنى بڕوانامەى سایتس بە هاوپێچکردنى نموونەى فۆڕمى داواکارى بڕوانامەى سایتس لەگەڵ ناسنامە و بەڵگەنامەكان.
ئەگەر ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی داواکراوە هەناردە بکرێت، بەڵام لە ناو لیستى سایتسدا نەهاتبێت دەستەی ژینگە دەتوانێت ڕەزامەندى بدات بە هەناردەکردنيان.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
سەرۆکی دەستە
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارگێڕی و یاسایی و دارایی
لێپرسراوی بەشی یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
BOE-08
دوا دەستکاری26-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.