پشکنینی کەرەستە (مواد)ی تیشکدەر

پێناسە
پشکنینی ئەو پارچە ئاسنانەی کە سیکراب بوون و بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی ئاسن و شیش، پارچە پیسبووەکان بە تیشک جیادەکرێتەوە لە پارچە خاوێنەکان، بە مەبەستی پشکنینی کەرەستە (مواد)ی تیشکدەر وەکو (کەلوپەلی پاشماوەکانی جەنگ)، بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە موادی تیشکدەر کە کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر تەندروستی و هەروەها مەوادی ئاسنی هاوردەکراو.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - ئەدرەسى هاوڵاتى

کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (١:٣٠)ی دوای نیوەڕۆ.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە / هەولێر
هەولێر / شەقامی (١٠٠)م/ تەنیشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم
ئیمەیڵ:- Enviro.kurd@yahoo.com
07514111212
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر
هەولێر / شه‌قامی (٦٠)م / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێم
ئیمەیڵ:- Erbil.enviro@gmail.com
0662577002
فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی
سلێمانی / قڕگە سەرووی نەخۆشخانەی شۆڕش/ نزیک مزگەوتی نزا
ئیمەیڵ:- f.zhingaslemani@gmail.com
0533351481
فەرمانگەی ژینگەی دهۆک
دهۆک/ جادەی بارزان/ تەنیشت تاپۆی دهۆک
ئیمەیڵ:- Zhingaha.duhok@yahoo.com
0627628480
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان
کەلار / شەهیدان
ئیمەیڵ:- garmiyanenvironment@gmail.com
07480206052
فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین
ڕانیە/ نزیک بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش
ئیمەیڵ:- zhingaraparin@gmail.com
07701563360
مەرجەکان
نووسراوێک بکرێت لە لایەن کۆمپانیاکە، کە ئاماژە بە هاوردەکردنی ئاسن یاخود بوونی کەرەستە (مواد)ی تیشکدەر لە کارگەکەی یان کۆمپانیاکەی بکات.
ڕاپۆرت دەنووسرێت دەربارەی شوێنەکە، کە پارچەی پیسبوو بە تیشک هەیە یاخود نا.
لە کاتی بوونی پارچەی پیسبوو بە تیشک لە ناو ماددە ئاسنینەکان، ئەو کات دەبێت بگوازرێتەوە بۆ (مقبرة)، بە مەبەستی ژێرخاککردنیان و ئەو شوێنە تەنیا لە ناوچەی (تویثة) لە نزیک شاری بەغداد هەیە.
ئەم خزمەتە دەکرێت لە لایەن بریکارەوە داوابکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەیەکی فەرمی داواکار.
بریکارنامە، ئەگەر داواکارییەکە لە ڕێگەی بریکارەوە بوو.
ماوەی پێویست
حەوت (٧) بۆ شازدە (١٦) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەش یاخود هۆبەی تیشک دەکات لە دەستە یاخود فەرمانگەکانی پارێزگاکان.
بەدواداچوون لەسەر پڕۆژەکە (پشکنین).
ڕاپۆرتی ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەکە، بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو مادانە لە چ پڕۆژەیەک بەکارهاتووە پێشتر ڕەزامەندی ژینگەی هەبووە یاخود نا.
سەردانی ژووری وەرگرتە دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی وەرگرتە بە نووسراوەکە.
فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاکان ئەگەر لە پارێزگاکان بوو.
هۆبەی تیشک.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری هونەری په‌یوه‌ست بوو به‌ دەستە. فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاکان لە پارێزگاکان بوو.
سەرۆکی دەستە، ئەگەر داواکارییەکە لە ناو دەستە بەڕێوەچوو.
هۆبەی دەرکردە، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرکردنی نووسراو.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
سەرۆکی دەستە
بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارگێڕی و یاسایی و دارایی
لێپرسراوی بەشی یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
BOE-05
دوا دەستکاری26-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.