دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە

بریتییە لە ڕەزامەندیدان لەسەر هەموو ئەو پڕۆژانەی كە لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت ئاڕاستەی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە دەكرێت (پڕۆژەی نیشتەجێبوون - پڕۆژەی تەندروستی - پڕۆژەی گەشتوگوزار - پڕۆژەی پیشەسازی - پڕۆژەی کشتوکاڵی - پڕۆژە جۆراو جۆرەکانی تر وەک پاڵاوگە).
بریتيیە لە پێدانی ڕەزامەندی بەو کەسانەی ئارەزووی ڕاوکردنیان هەیە، بە مەرجێک تەقەمەنی بەکارنەهێنن و تەنیا لە کاتی وەرزی ڕێگەپێدراوی ڕاوکردندا ڕاوبکەن.
بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگەیی هاونیشتمانیان و بە کولتوورکردنی پرسی ژینگەپارێزی و کردنی بە پرسێکی گشتگیر. ئەمەش لە ڕێگەی خول و بەرنامە و کار و چاڵاکی جۆراوجۆر بەپێی پێشهات و ڕەوشی ژینگەی هەرێم بە گشتی و یاخود ناوچەیەکی دیاریکراو.
بریتیيە لە پێشکەشکردنى ئاسانکارى بۆ هەناردەکردنى ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی ڕێگەیان پێدەدرێت بەپێى ڕێکەوتننامەى سایتس، لە هەمان کاتدا ئەو ئاژەڵ و ڕووەک و باڵندانەی، کە هاوردە دەکرێن بۆ بەخێوکردن و پەروەردەكردنیان لە ماڵان، پێویستە ئەو ئاژەڵ و باڵندانە بڕوانامەی سايتسيان هەبێت.

چاودێری و بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو پڕۆژانە و چاڵاكییانەی كە كاریگەرییان لەسەر پیسبوونی ژینگە هەیە، چ وەک ئەركی فەرمانگە یان سكاڵای هاوڵاتیان ئەنجامدەدرێن، بۆ دەستنیشانكردنی سەرپێچییەكان و پێبژاردنیان. بەپێی یاسای ژمارە (٨) ساڵی ٢٠٠٨ حوكمەكانی سزادان لە ماددەی (١٦،٤١،٤٢،٤٣).
پێدانی ڕێنمایی بە لایەنی پەیوەندیدار و چاودێریکردنی شێوازی لە ناوبردنی پاشماوەکان بە شێوەیەکی دروست، ڕێگریکردن لە پيسبوونى خاک و ئاو و هەوا بە پاشماوە پزيشکيیەکان و هەموو پاشماوە ئۆرگانى و نائۆرگانى و ترسناکەکان.
پشکنینی ئەو پارچە ئاسنانەی کە سیکراب بوون و بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی ئاسن و شیش، پارچە پیسبووەکان بە تیشک جیادەکرێتەوە لە پارچە خاوێنەکان، بە مەبەستی پشکنینی کەرەستە (مواد)ی تیشکدەر وەکو (کەلوپەلی پاشماوەکانی جەنگ)، بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە موادی تیشکدەر کە کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر تەندروستی و هەروەها مەوادی ئاسنی هاوردەکراو.
پێشکەشکردنی ڕا و سەرنج بۆ پێدانی مۆڵەت لەسەر هاوردەکردنی ماددەی کیمیاوی (نەوتی و نا نەوتی) بۆ دڵنیابوون لە شیاوبوونی ئەم ماددانە لەگەڵ ژینگە.