زیادکردنی هێڵی بەرهەم بۆ کارگە

پێناسە
بریتییە لە فراوانکردنى هێڵی بەرهەمى کارگە، بە مەبەستى زیادکردنى تواناى بەرهەم.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی » بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی تاکو (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر١
هەولێر / شەقامى (٦٠)م / ناو دیوانى وەزارەتى بازرگانى
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / هەولێر٢
هەولێر / شەقامى مەخمور / نزیک کارگەى بیپسى حەیات
ئیمەیل:- info@industryErbil
0662549830
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / سلێمانى
سلێمانى / شەقامى سالم
ئیمەیل:- industry suleimany@gmail.com
07480103169
بەڕێوەبەرایەتیى گەشەپێدانى پیشەسازى / دهۆک
دهۆک / ماڵتا / شەقامى زاخۆ
ئیمەیل:- dohukinfoindustry@yahoo.com
07504544638
مەرجەکان
پێویستە مۆڵەتەکەى لە ژێر دامەزراندن یان تەواوکردنى دامەزراندن بێت (مۆڵەتى سەرەتایى نەبێت).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتى کارگە.
بەڵگەنامەى تۆمارى ئامێرەکان یان (کەتەلۆگى ئامێرەکان، گرێبەست یان ئۆفەرى کڕینى ئامێرەکان، لەگەڵ (Lay Out)ى هێڵى بەرهەم (مخطط انتاج)).
ماوەی پێویست
سێ (٣) بۆ پێنج (٥) ڕۆژى کار.
تێچوو
بەپێی بڕگەی (١) لە ڕێنمایی ژمارە (٩١٩٨)ی وەزارەتى دارایى لە ڕێکەوتی ١٨\٦\٢٠١٧:
- (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار کرێى پشکنین بۆ ناو شار وەردەگیرێت.
بەپێی بڕگەی (٢) لە ڕێنمایی ژمارە (٩١٩٨)ی وەزارەتى دارایى لە ڕێکەوتی ١٨\٦\٢٠١٧:
- (١٥٠,٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار کرێى پشکنین بۆ دەرەوەى شار وەردەگیرێت.
بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٥٠) لە ڕێکەوتی ٢٥\١١\٢٠٠٧ خشتەی ڕەسم و کرێی خزمەتگوزارییەکان لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارە (١) بڕگە (ب):
- (٠.٠٠١) لە نرخى ئامێرەکان وەردەگیرێت.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنوورى جوگرافیاکەی سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدان دەکات.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی هۆبەی هونەری دەکات، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی داواکارییەکە.
سەردانی بەشی ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی کرێی پشکنین و ڕسومات (لە کاتی هەبوونی ئامێر).
خزمەتخواز داواکارییەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدان دەهێنێت.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەرایەتیی هونەری دەکات، بە مەبەستی ڕێگەپێدان و بەخشین لە ڕەسمی گومرگی.
لە باری نەبوونی ئامێر، نووسراوی بۆ دەکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ بۆ هێنانەوەی ئامێرەکەی. بە پێچەوانەوە، پێویست بە چوونە بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ ناکات، ڕاستەوخۆ ڕەزامەندی دەدرێت.
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ دەکات:
سەردانی بەشی کاروباری گومرگی دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ ئەو مەرزەی ئامێرەکان لێیەوە هاوردە دەکرێن.
بردنی نووسراوەکە بۆ ئەو مەرزەی ئامێرەکان لێیەوە هاوردە دەکرێت، بە مەبەستی هێنانە ژوورەوەی ئامێرەکە.
سەردانی دادنوس (عەریزەنووس) دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ئامێرەکە.
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافیای سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازی دەکات.
سەردانیکردنی لیژنەی تایبەت بۆ کارگەکە، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین.
خزمەتخواز ئەنجامی پشکنینەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشپێدان دەهێنێت.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری هونەری دەکات، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی نووسراوی ڕەزامەندی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازی، بەپێی سنووری جوگرافیای خزمەتخواز، پاشان ئەرشیفکردنی نووسراوەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-12
دوا دەستکاری03-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.