پێناسە
بریتییه له وهرگرتنی بهرههمی گەنمی جوتیاران، بۆ مهبهستی پاڵپشتیکردنی جوتیاران. ئهو بڕە پارهیهی بۆ جوتیاران خهرجدهکرێت له نهفهقهی حاکمەی عێراق دهردهچێت، کە تیایدا بهشی ههرێمی کوردستان دیاریکراوه. شێوازی وهرگرتن بهپێی پلانی ساڵانهی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانهوێلهی بهغداد دیاریدەکرێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی/ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی/ بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی/ بهرێوبهرایهتییەکانی بازرگانی دانهوێلهی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بهڕێوەبهرایهتیی بازرگانیی دانهوێلهی لقی ههولێر / سایلۆی / ههولێر
هەولێر/ ڕێگای گوێر / نزیک عەلوهی سهوزه و میوه
ئیمەیڵ:- Hakar.zardasht@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Hakar.zardasht@yahoo.com
07504462065
بهڕێوەبهرایهتیی بازرگانیی دانهوێلهی لقی سلێمانی / سایلۆی / پیرهمگرون
سلێمانی/ نزیک پیشهسازی پیرهمگروون
ئیمەیڵ:- e-suly-saylo@yahoo.com
ئیمەیڵ:- e-suly-saylo@yahoo.com
07704581295
بهڕێوەبهرایهتیی بازرگانیی دانهوێلهی لقی سلێمانی / سایلۆی/ سیدصادق
سلێمانی/ سیدصادق / نزیک گوندی شانهدهر
ئیمەیڵ:- sul_saylo@yahoo.com
ئیمەیڵ:- sul_saylo@yahoo.com
07701989876
بهڕێوەبهرایهتیی بازرگانیی دانهوێلهی / لقی سلێمانی / سایلۆی / ڕانیه
ڕانیه / نزیک مزگهوتی ڕاپهڕین
ئیمەیڵ:- sul_saylo@yahoo.com
ئیمەیڵ:- sul_saylo@yahoo.com
07723161614
بهڕێوەبهرایهتیی بازرگانیی دانهوێلهی لقی سلێمانی / سایلۆی / چهمچهماڵ
چهمچهماڵ / نزیک شهقامی كەركوک
ئیمەیڵ:- sul_saylo@yahoo.com
ئیمەیڵ:- sul_saylo@yahoo.com
07701941861
بهڕێوەبهرایهتیی بازرگانیی دانهوێلهی لقی دهۆک / سایلۆی فائیده
قهزای سمێل / ناحیهی فائیده / گوندی فایده
ئیمەیڵ:- Dohuk-silo@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Dohuk-silo@yahoo.com
07504456301
بهڕێوەبهرایهتیی بازرگانیی دانهوێلهی لقی دهۆک / سایلۆی زاخۆ
قهزای زاخۆ / ناو سهنتهری شار
ئیمەیڵ:- zakho_silo@yahoo.com
ئیمەیڵ:- zakho_silo@yahoo.com
07504750051
مەرجەکان
پێویستە جوتیار ناوی لە بهڕێوەبهرایهتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان هەبێت.
ناوی لەو سی دیه (CD)یە تۆمار کرابێت که له وهزارهتی بازرگانیی عێراقی فیدراڵ دێت.
پێویستە زەوییە کشتوکاڵییەکە لە سنووری ئەو پارێزگایە بێت کە گەنمەکەی لێ ڕادەستی سایلۆکە دەکات.
پێویستە زەوییە کشتوکاڵییەکە بە ناوی جوتیارەکە بێت، ئەگەر بەناوی جوتیار نەبێت پێویستە بریکارنامەی یاسایی پێ بێت.
ئەگەر جوتیار کۆچی دوایی کردبێت، پێویستە (قسام شرعی) هەبێت؛ میراتگرەکانی بریکارنامە بۆ یەکێک لە میراتگرەکان بکەن.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
یەکێک لەم بەڵگەنامە کەسییانە (کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، ناسنامەی باری شارستانی، ناسنامەی جوتیار).
ساڵیانەی خاوەنی ئەو ئوتۆمبێلەی کە گەنمەکەی بارکردووە.
پشتگیری یەکەی کارگێڕی شوێنی زەوییەکە.
ماوەی پێویست
بۆ ڕادەستکردنی گەنمەکە دوو (٢) بۆ سێ (٣) کاتژمێر، بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمەکە پازدە (١٥) بۆ شەست (٦٠) ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
قۆناغی یەکەم: ڕادەستکردنی گەنم.
جوتیار سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێلەی تایبەتمەند دەکات.
سەردانی پرسگە دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی کاتی هێنانە ژوورەوەی گەنمەکە.
سەردانی تاقیگە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی نموونەی گەنمەکە بۆ پشکنین و دیاریکردنی جۆری گەنمەکە.
دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینی جۆری گەنمەکە، خزمەتخواز دەچێتە بەشی تەرازوو (میزان)، بە مەبەستی دیاریکردنی بڕی گەنمەکە.
سەردانی بەشی کۆگا دەکات، بە مەبەستی دیاریکردنی کۆگای دانانی گەنمەکە و داگرتنی گەنمەکە.
دووبارە سەردانی تەرازوو (میزان) دەکات، بە مەبەستی تەرازووکردنی بارهەڵگرەکە بە بەتاڵی و دیاریکردنی بڕی ئەو گەنمەی دایگرتووە.
سەردانی بەشی تاقیگە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕوانامەی جۆری گەنمەکە.
سەردانی بەشی کۆمپیوتەر دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی جۆر و بڕی گەنمەکە.
سەردانی ژووری وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکە.
سەردانی ژووری کۆگا دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی نووسراو (وەرەقە)ی دانانی گەنم.
قۆناغی دووەم، دوای ئەوەی جوتیار گەنمەکەی ڕادەست دەکات، چاوەڕوانی هاتنی پارەی گەنمەکەی دەکات لە لایەن حکومەتی عێراقەوە.
قۆناغی دووەم: وەرگرتنی چەکی پارەی گەنم.
دوای هاتنی پارەی گەنمی جوتیاران، لە ڕێگەی ڕاگەیاندن جوتیاران ئاگاداردەکرێنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێلەی تایبەتمەند بکەن.
خزمەتخواز سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی چەکی پارەی گەنمەکە.
سەردانی بانکی تایبەتمەند دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی پارەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-26
دوا دەستکاری
02-04-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە:
سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان