پێناسە
گواستنەوەی خاوەندارێتی بریکاری ئارد یان خۆراک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەردوو لایەن، یان لە کاتی کۆچی دوایی (وەفاتی) کەسی بریکار بۆ هاوسەرەکەی، بۆ یەکێک لە منداڵەکانی یاخود هەر کەسێکی تر بە ڕەزامەندی هەموو میراتگرەکانی.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی هاوڵاتیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکانی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراک
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراک / هه‌ولێر
هه‌ولێر / شەقامی (١٠٠)م نزیک پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل
ئیمەیڵ:- CFT.ERBIL@yahoo.com
ئیمەیڵ:- CFT.ERBIL@yahoo.com
07514453106
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراک / سلێمانی
سلێمانی /شه‌قامی دووسایدی هه‌واری شار
ئیمەیڵ:- xoraksulaimany@ymail.com
ئیمەیڵ:- xoraksulaimany@ymail.com
07701557984
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراک / دهۆک
دهۆک/ مالتائیسلام
ئیمەیڵ:- Fa_db@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Fa_db@yahoo.com
07504594805
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراک / گه‌رمیان
كه‌لار / كه‌لاری كۆن
ئیمەیڵ/ Garmiyansfood @yahoo.com
ئیمەیڵ/ Garmiyansfood @yahoo.com
07480101049
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی/ به‌رێوبه‌رایه‌تییەکانی دروستكراوی دانه‌وێله‌ی
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی دروستكراوی دانه‌وێله‌ی لقی / هه‌ولێر
هه‌ولێر / باڵەخانه‌ی بازاری ناوه‌ندی به‌رامبه‌ر گه‌راجی بغداد
ئیمەیڵ:- Ard-hawler@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Ard-hawler@yahoo.com
07504543967
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی دروستكراوی دانه‌وێله‌ی لقی/ هه‌ولێر / بنكه‌ی سۆران
سۆران / باڵه‌خانه‌ی به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سه‌روه‌ران
07804125750
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی دروستكراوی دانه‌وێله‌ی سلێمانی
سلێمانی / هه‌واری شار
ئیمەیڵ:- Grain-sulimaniya@yahoo.com
ئیمەیڵ:- Grain-sulimaniya@yahoo.com
07480103924 - 07480103923
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی دروستكراوی دانه‌وێله‌ی دهۆک
دهۆک / مالتا به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی
ئیمەیڵ:- Ar.duhok@gmail.com
ئیمەیڵ:- Ar.duhok@gmail.com
07507624178
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ئەگەر بریکار کۆچی دوایی کردبوو، مامەڵەی گۆڕینی خاوەندارێتی بریکار پێویستی بە لە مافخۆشبوون (تنازل)ی هەموو میراتگرانی هەیە لە یەکێک لە فەرمانگەکانی دادنوس.
هیچ بڕە پارەیەک قەرزدار نەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک و بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێلە.
ناسنامەی بریکاری بەسەر نەچووبێت.
ئەگەر لە دەرەوەی شاربوو پێویستی بە ڕەزامەندی یەکەی ئیداری ناوچەکە هەیە.
ئەگەر گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ کەسێکی تر بێت جگە لە خێزانەکەی، پێویستە دەرخستەی لیژنەی پشکنینی هەبێت و شوێنێکی گونجاوی هەبێت بە مەرجی تەندروستی بۆ کۆگاکردنی خۆراک.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بەڵگەنامەی کۆچی دوایی (وەفاتنامە).
دابەشنامەی یاسایی (قسام شرعی).
ناسنامەی باری شارستانی یاخود ناسنامەیەکی فەرمی هەردوو لایەن.
(٢) دوو وێنەی کەسی ئەو لایەنەی کە بریکارەکەی بۆ دەگوازرێتەوە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک ڕۆژی کار.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێلە یاخود بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکەی، ئەگەر لە ناو شار بێت.
ئەگەر لە دەرەوەی شاربوو، پێویستە سەرەتا سەردانی یەکەی ئیداری ناوچەکەی خۆی بکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی گۆڕینی خاوەندارێتی بریکار، دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێلە یاخود بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک بکات.
ئەگەر لە دەرەوەی شاربوو، پێویستە سەرەتا سەردانی یەکەی ئیداری ناوچەکەی خۆی بکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی گۆڕینی خاوەندارێتی بریکار، دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێلە یاخود بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک بکات.
ئەگەر داواکارییەکە بە نووسراو لە یەکەی ئیداری ناوچەکەوە هێنرا بێت، خزمەتخواز سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی هاتوو.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی.
خزمەتخواز سەردانی ژووری بریکاری دەکات، بە مەبەستی دەرهێنانی دۆسیەکەی، دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی و گواستنەوەی خاوەندارێتی بریکارەکە.
دووبارە سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی واژۆ لەسەر فەرمانی کارگێڕی گواستنەوەی خاوەندارێتی بریکارییەکە.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرکردە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-25
دوا دەستکاری19-04-2022
Add new comment