ژمارەی یەکەی بێ هاوتا (UEN)

پێناسە
ژمارەی یەکەی بێ هاوتا (UEN) ناسێنەرێکی تایبەتی (١٤) ژمارەییە، دەدرێت بە هەموو کۆمپانیا و چاڵاکییەکی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان، دەبێتە پێناسی دیجیتاڵى بۆ ڕێکار و کارەکانیان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
بۆ ئەو کۆمپانیایانەی نوێ دادەمەزرێن، لەگەڵ کۆتایی هاتنی مامەڵەی دامەزراندنی کۆمپانیا و وەرگرتنی بڕوانامەی دامەزراندن، ژمارەی یەکەی بێ هاوتا (UEN) پێدەدرێت.
بۆ ئەو کۆمپانیایانەی پێشتر دامەزراون، ژمارەی یەکەی بێ هاوتا (UEN) پێدەدرێت لە ڕێگای دوبارە ناساندنەوەى کۆمپانیاکانیان لە سیستەمی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان بەم مەرجانە:
پێویستە بەڕێوەبەری ڕێپێدرا و سەرجەم هاوبەشەکان ژمارەى کەسی بێهاوتا (UPN) هەبێت.
پڕکردنەوەى فۆڕمی ئامادەکراوی تایبەت بە پڕۆسەی دوبارە ناساندنەوە، لە بەڕێوەبەرایەتیى کۆمپانیاکانى پارێزگاکان و پۆرتاڵی خزمەت بەردەستە.
پێویستە خزمەتخواز فۆڕمی ئامادەکراوی بەڵێننامە و فۆڕمی سودمەندی ڕاستەقینە پڕبکاتەوە، لە بەڕێوەبەرایەتیى کۆمپانیاکانى پارێزگاکان و پۆرتاڵی خزمەت بەردەستە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بۆ پرۆسەی دوبارە ناساندنەوەی کۆمپانیا، ئەو بەڵگەنامانەی پێویستە:
وێنەی کەسی خاوەن پشکەکان لەسەر پەڕی A4.
وێنەی واژۆی خاوەن پشکەکان لەسەر پەڕی A4.
وێنەی واژۆی بەڕێوەبەری ڕپێدراو لەسەر پەڕی A4.
کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری هاوپشکەکان و بەڕێوەبەری ڕێپێدراو سکانکراو لەسەر یەک پەڕی A4.
بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە زیاتر لە ساڵێک تێپەڕ بووە بەسەر ماوەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیا، دەبێت ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێشکەشبکەن:
پاکانەی نوێکراوەی باج.
پاکانەی نوێکراوەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
بوودجەی نوێکراوە لە سەندیکای ژمێریاران.
مۆڵەتی نوێکراوەی چاڵاکییەکانی کۆمپانیا لە لایەنی پەیوەندیدار، بەپێی جۆری چاڵاکی کۆمپانیاکە.
ماوەی پێویست
یەک (١) کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ ئەو کۆمپانیایانەی تازە دادەمەزرێن، لەگەڵ تەواوبوونی مامەڵەی دامەزراندن ژمارەی یەکەی بێ هاوتایان پێدەدرێت.
بۆ ئەو کۆمپانیایانەی پێشتر دامەزراون و پرۆسەی ناساندنەوەی کۆمپانیا ئەنجامدەدەن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکانی پارێزگاکان دەکەن بەپێی سنووری جوگرافیا.
بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیا یاخود بریکاری یاسایی سەردانی ژووری دۆسییەکان دەکات، بۆ وەرگرتنی دۆسیەی کۆمپانیا.
سەردانی ژووری کۆمپانیا خۆماڵییەکان دەکات، لە لایەن فەرمانبەری تایبەتمەند مامەڵەکە وردبینی بۆ دەکرێت و ڕێکارەکانی دوبارە ناساندنەوەی کۆمپانیا لە ڕێگەی سیستەمی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان بۆ ئەنجامدەدرێت، دواتر کۆدێکی ژمارەی بۆ ئیمەیڵی کۆمپانیا دەچێت بۆ پەسندکردن، دوای تەواوبوونی هەنگاوەکانی ناو سیستەمی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان، بڕوانامە و نووسراوی دوبارە ناساندنەوەی کۆمپانیا لەگەڵ ژمارەی یەکەی بێ هاوتا (UEN) دەدرێتەوە بە کۆمپانیا و مامەڵەکە بەکۆتا دێت.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-36
دوا دەستکاری03-04-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.