پێناسە
ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) ناسێنەرێکی تایبەتی (١٣) ژمارەییە بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاری کراوە. ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی دارایی و ئابووری
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ناونیشانی بنکەکانی ژمارەی کەسی بێهاوتا (UPN)
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
هەولێر/ بانکی فیدراڵ
هەولێر / شەقامی (٣٠) مەتری بەرامبەر قوتابخانەی جمهوری
بانکی بەحرکە / هەولێر
هەولێر / شەقامی سەرەکی بەحرکە
بانکی باواجی / کۆیە
کۆیە / ناوەندی شار / شەقامی سەرباسکان
بانکی ئازادی / سۆران
سۆران / شەقامی شارەوانی
بانکی توی مەلیک / سلێمانی
سلێمانی / بەرامبەر پارکی دایک
بانکی باخان / سلێمانی
سلێمانی / گەڕەکی کوردسات / بەرامبەر ڕادیۆی نەوا
بانکی گەرمیان / کەلار
کەلار
بانکی ڕانیە
ڕانیە / ناوەندی شار
بانکی چەمچەماڵ
چەمچەماڵ / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ / بەرامبەر کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ
بانکی هەڵەبجە
هەڵەبجە / بەرامبەر شارەوانی هەڵەبجە
بانکی ماڵتا / دهۆک
دهۆک / گەڕەکی ماڵتا
بانکی دۆمیز / سێمێڵ / دهۆک
دهۆک / نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک، دۆمیز
بانکی پێرس / ئاکرێ
ئاکرێ / تەنیشت گەنجینەی ئاکرێ
بانکی خاپور / زاخۆ
زاخۆ
بانکی سۆلاڤ / ئامێدی
ئامێدی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە هاوڵاتی خۆی ئامادە بێت، چونکە سکانی گلێنەی چاو و پەنجەی لێوەردەگیرێت.
هەموو هاوڵاتییەک ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) خۆی دەبێت، ژمارەی هیچ کەس لە کەس ناچێت و دووبارەی تیدا نیە هیچ کەس ناتوانێت دوو ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) هەبێت.
بۆ مووچەخۆری کەرتی گشتی پێویستە نووسراوی پشتگیری فەرمانگەکەی لەگەڵ بەڵگەنامەکانی شایستەبوونی مووچەخۆر و فۆڕمی بایۆمەتری پەسندکراوی هەبێت.
پێویستە ناسنامەی خزمەتخواز ماوەی دەرچوونەکەی زیاتر نەبێت لە (١٠) دە ساڵ و وێنەی سەر ناسنامەکە هاوشێوەی کەسەکە بێت، ئەگەر خزمەتخواز ناسنامەی کۆن بێت و پاسپۆرتی نەبێت یاخود ماوەکەی بەسەرچوو بێت پێویستە سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی بکات بۆ هێنانی صورة قیدی ئەلیکترونی.
هاوڵاتیانی بیانی دەتوانن ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) دروست بکەن، بە مەرجێک کارتی نیشینگەیان هەبێت.
لە کاتی ونکردنی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) خزمەتخواز دەتوانێت سەردانی بنکەکانی تۆمار بکات بە پێی سنوری جوگرافیا بۆ وەرگرتنەوەی (UPN).
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی ماوەی دەرچوونەکەی زیاتر نەبێت لە (١٠) دە ساڵ.
بۆ مووچەخۆرانی (خانەنشین، وارسی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی) ناسنامەی مووچە.
بۆ هاوڵاتیانی بیانی پاسپۆرت و کارتی نشینگە ماوەکەی بەسەر نەچووبێت.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١٠) دە خولەک بۆ (٣٠) سی خولەک.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بنکەی تۆماری ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) دەکات بە پێی سنوری جوگرافی.
سەردانی پەنجەرەی یەک بۆ وەرگرتنی سکانی پەنجە و سکانی چاو و وێنەگرتن و دروستکردنی دۆسیەی تایبەت بەو کەسە.
سەردانی پەنجەرەی دوو، بە مەبەستی سکانکردنی ناسنامە و تۆمارکردنی زانیارییەکانی.
سەردانی پەنجەرەی سێ، بە مەبەستی وردبینکردنی بەڵگەنامە و زانیارییەکان و دروستکردنی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) تەواوبوونی مامەڵەکەی.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-08
دوا دەستکاری19-09-2023
Add new comment