پێناسە
بریتییە لە کڕین و فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیا نیشتیمانییەکان لە نێوان هاوبەشەکان خۆیان یان فرۆشتنی بە کەسانیتر کە دەبنە خاوەنی نوێی کۆمپانیا.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ئەدرەسی وەزارەتی بازرگانی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
کاتی کارکردن
(٩:٠٠) بەیانی بۆ (١٢:٠٠) نیوەڕۆ (ڕسومات دادەخرێت).
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / ئیسکان شەقامی جەوهەر باپیر
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
0662273919
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی برایەتی نزیک بەندیخانەی نەوجەوانان
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان / زاخۆ
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
ئەم خزمەتە پێویستە له لایەن به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیا داوابکرێت یاخود لە لایەن بریکارنامە، پێویستە بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
پێش ئه‌وەی بێت بۆ ژووری یاسایی كڕیار و فرۆشیار له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی كڕین و فرۆشتن پێکهاتوون، ته‌نها لای ئێمه په‌سندی ئه‌نجومه‌نی كڕین و فرۆشتن ده‌كەین و وردبینی دۆسیه ده‌كەین.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی کڕیار و فرۆشیار یاخود بریکارنامە.
کۆنووسی کۆبوونەوە.
پەراوی ئەنجومەنی کڕین و فرۆشتن.
نووسرای پێراگەیاندن (تبلیغ).
نووسراوی دانانی مەندوب.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو ڕۆژ بۆ (٤) چوار ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بۆ هه‌ر كڕین و فرۆشتنی پشكه‌كانی كۆمپانیا (١٢٥،٠٠٠) سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكان بە پێی سنووری جوگرافیا.
پێشكه‌شكردنی داواكاری له ژووری هاتوو تۆمار كرابێت.
ئارسته‌كردنی بۆ ژووری یاسایی.
تۆماركردن له تۆماری تایبه‌ت به كڕین و فرۆشتنی پشكه‌كانی كۆمپانیا و واژۆكردن له‌م تۆماره.
ئاماده‌بوونی كڕیار و فرۆشیار، یاخود بریكاره‌كان له پێش به‌رپرسی هۆبه‌ی یاسایی، بە مەبەستی واژۆكردن و دوای وردبینیكردن په‌سه‌ندی ده‌كەین دووباره ده‌چێته‌وه لای به‌ڕێوەبه‌ر و ئارسته‌كردن بۆ به‌شی كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان و دووباره وردبین ده‌كه‌نه‌وه ده‌چێته ژووری ژمێریاری دوایی بۆ ژووری كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان بڕیاری كارگێڕی بۆ ده‌رده‌چێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-29
دوا دەستکاری18-04-2022
Add new comment