پێناسە
بریتییه له كه‌م كردنه‌وه‌ی یان زیادكردن و گۆڕینی چالاكی كۆمپانیا نیشتیمانییەکان.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ئەدرەسی وەزارەتی بازرگانی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی تاکو (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / (٦٠)م نزیک بەرزەی پردی شۆڕش کۆمەڵگای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
0662273919
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی بەختیاری
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویسته دۆسیه‌ی كۆمپانیا هیچ كه‌م كوریه‌كی تێدا نه‌بێت ساڵانه به‌ڵگه‌نامه‌كانی نوێ كرابێته‌وه.
پێشكه‌شكردنی داواكاری به به‌ڕێوه‌به‌رایەتی كۆمپانیاكانی هه‌ولێر یان سلێمانی یان دهۆک به هاوپێچكردنی كۆنوسی كۆبوونه‌وه تێدا ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه لە چالاكی كۆمپانیا ده‌كرێت ئاماژه‌ی پێكرابێت.
ئه‌گه‌ر چالاكی كۆمپانیا پێویستی به مۆڵه‌ت هه‌بێت، پێویسته ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بە چالاکییەکە وه‌رگیرێت وه‌كو چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه له بواری ئه‌منی كار ده‌كەن، یان تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌كو چالاكی ده‌رمان و ئامێری پێداویستی پزیشكی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
كۆنووسی كۆبونه‌وه‌ی كۆمپانیا.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(١) یەک کاتژمێر بۆ (٢) دوو کاتژمێر.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
- وردبینیكردنی كۆنووس (٥٠،٠٠٠) پەنجا هه‌زار دینار.
- كرێی گۆڕانكاری (٥٠،٠٠٠) پەنجا هه‌زار دینار.
- كرێی بڵاوكردنه‌وه (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
- كرێی گۆڕانكاری (٥٠،٠٠٠) پەنجا هه‌زار دینار.
- كرێی بڵاوكردنه‌وه (٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەکات بە پێی سنوری جوگرافیا، پێشكه‌شكردنی داواكاری له‌گه‌ڵ كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی بە بەڕێوەبەری فەرمانگە.
سەردانی هۆبه‌ی یاسایی، بە مەبەستی په‌سندکردن.
سەردانی ژووری وردبینی، بە مەبەستی وردبینیکردنی دۆسیە.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی بڕینی پسولە.
سەردانی بەشی كۆمپانیا نشتیمانییه‌كان، بە مەبەستی چاپکردنی فەرمانی گۆڕینی چالاکی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری فەرمانگە، بە مەبەستی واژۆ لەسەر فەرمان.
ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی دەرچوو بە فەرمانی گۆڕینی چالاکی کۆمپانیا و تەواوبوونی مامەڵەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
یاسا و ڕێنماییەکان پێویستە هاوپێچ بکرێن.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-33
دوا دەستکاری19-04-2022
Add new comment