پێدانى پێشینەى گەشتوگوزار و گەڕاندنەوەی پیشینەکە لە لایەن سودمەندان

ئاگاداری
لە ئێستادا وەرگرتنی ئەو پێشینەیە وەستاوە، بەڵام سوودمەندانی پێویستە بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بۆیان دیاریکراوە، پێشینە وەرگیراوەکە بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، بەپێچەوانەوە سوودی دواکەوتن دەکەوێتە سەر پێشینەکانیان.
پێناسە
بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان، پێشینەى گەشتوگوزار دەدرێتە ئەو پڕۆژە گەشتوگوزارییانەی لە دەستەى گشتیی گەشتوگوزارى هەرێم مۆڵەتی کارکردنیان هەیە.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەت دارایی و ئابووری/بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان/بەرێوەبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆریەکان/ گەشت و گوزار

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٢:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانکە پسپۆرییەکان / بانکەکانی خانووبەرەی یەک / هەولێر
ئیمەیڵ :cyahibukaqare@jmal.com
07510603142
مەرجەکان
خزمەتخواز تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت.
مۆڵەتى دەستەى گەشتوگوزارى هەبێت، لەگەڵ دەرخستەکەى.
پێویستە ئەو موڵکەی پڕۆژەکەی لەسەر ئەنجامدەدرێت قەواڵەی موڵکی یان گرێبەستی بانانە (مساطحة)ی هەبێت، ئەگەر موڵکەکە قەواڵەی موڵکی یاخود گرێبەستی بانانە (مساطحة)ی نەبوو، پێویستە موڵکێکی تر، کە قەواڵەی هەبێت، نیشانەی گلدانەوەی بکرێتە سەر، هەروەها دەستەبەری دارایی (کفالة بملغ) هەبێت بە جۆرێک مووچەی بنەڕەتییەکەی لە (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت.
پێویستە لارینەبوونی یەکەى ئیدارى (شار، قەزا، ناحیە) و شارەوانى هەبێت، کە ئەو شوێنەی پڕۆژەکەی تێدا ئەنجامدەدرێت هیچ کێشەیەکی نییە و گونجاوە بۆ پڕۆژەی گەشتوگوزاری.
ئەو موڵکەی پڕۆژەکەی لەسەر ئەنجامدەدرێت نیشانەی گلدانەوەی لەسەر دادەنرێت تاوەکو گەڕاندنەوەی بڕی ئەو پێشینەی وەریگرتوە.
پێویستە پڕۆژەکە دڵنیایی (تأمين) هەبێت لە کۆمپانیایەکی دڵنیایی (تأمين).
ئەم خزمەتە لە لایەن بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بەپێی بریکارنامەی دادنووس.
خزمەتخواز پێویستە دوای ساڵێک لە وەرگرتنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی دەست بە گەڕاندنەوەی پێشینەکەی بکات بەو شێوەی بۆی دیاریکراوە، لە کاتی نەگەڕاندنەوەی پێشینەکە لەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە سوودی دواکەوتنی بە ڕێژەی (١٠%)دەچێتە سەر.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود (ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی) و فۆڕمی خۆراک و کارتی زانیاری.
دەرخستە و نەخشەی پڕۆژەکە.
قەواڵەی موڵک یان گرێبەستی بانانە (مساطحة).
ماوەی پێویست
پڕۆژەى بچووک یەک (١) مانگ، پڕۆژەى گەورە یەک (١) ساڵ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٢٨)ی ساڵی ٢٠١٣ (تایبەت بە پێشینەی گەشتوگوزار):
- (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەکانى کە لە (٢٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دوو سەد ملیۆن کەمترە.
- (٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار بۆ ئەوانەى لە (٢٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دوو سەد ملیۆن زیاترە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز لە سەرەتادا سەردانی بنکەی گەشتوگوزاری سنووری خۆی دەکات، بە مەبەستی داواکاری پڕۆژەکەی و وەرگرتنی نووسراو بۆ دەستەی گشتیی گەشتوگوزار.
سەردانی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی نووسراو بۆ بانکی خانوو/هۆبەی گەشتوگوزاری پەیوەندار.
دوای هێنانی نووسراوی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار خزمەتخواز سەردانی بانکی خانووبەرە / هۆبەی گەشتوگوزاری دەکات، ژووری کارگێڕی و خۆییەتی بە مەبەستی تۆمارکردنی نووسراو و پێدانی ژمارەی هاتوو.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیی سەرەتایی مامەڵەکە.
سەردانی هۆبەی گەشوگوزار دەکات، بە مەبەستی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری پێشینەکە و ڕێکخستنی دۆسییەکەی و دانانی نۆبەی پشکنین (کشف) بۆ سەر پڕۆژەکە.
پشکنین (کشف) بۆ پڕۆژەکە دەکرێت، ڕاپۆرتی پشکنین دەگەڕێتەوە بانکی خانووبەرە / هۆبەی گەشتوگوزاری.
دوای گەڕانەوەی ڕاپۆرتی پشکنین (کشف) سەردانی هۆبەی گەشتوگوزاری دەکات، بە مەبەستی واژۆی بەڕێوەبەری هۆبەی گەشتوگوزاری.
سەردانی ژووری وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی مامەڵەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری بانک دەکات، بە مەبەستی واژۆی خەرجکردنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکە.
سەردانی ژووری ژمێریار دەکات، بە مەبەستی دروستکردنی چەکی پارەی قۆناغی یەکەم.
خزمەتخواز سەردانی بانکی بازرگانی دیاریکراو دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی قۆناغی یەکەم.
دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە پشکنینی کۆتایی بۆ پڕۆژە گەشتوگوزارییەکە دەکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەواوبوونی پڕۆژەکە، بە هەمان شێوەی قۆناغی یەکەم چەکی قۆناغی کۆتایی پێشینەکەی بۆ دەکرێت و مامەڵەکەی تەواو دەبێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-26
دوا دەستکاری19-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.