پێناسە
گڵدانەوەی موڵکێک یان سەرچاوەیەکی فەرمی داهاتە لە فەرمانگە دادنوسییەکان بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی فەرمی لەسەر داواکاری ئەو لایەنە.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد/ فەرمانگەکانى دادنووس

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
فەرمانگەی دادنوسیی یەکەمی هەولێر
هەولێر / شەقامی (٤٠)م / فلکەی ڕاپەڕین
فەرمانگەی دادنوسیی دووەمی هەولێر
هەولێر / گەڕەکی نەورۆز بەرامبەر بانکی نەورۆز
فەرمانگەی دادنوسیی هەولێر ئێواران
هەولێر / شەقامی کەرکوک / بەرامبەر کۆمپانیای جیهان
فەرمانگەی دادنوسیی دەشتی هەولێر
کەسنەزان / شەقامی سەرەکیی کەسنەزان / بەرامبەر دەرگای ماجیدی لاند
فەرمانگەی دادنوسیی خەبات
خەبات / بەرامبەر بینای قایمقامی خەبات
فەرمانگەی دادنوسیی هەرير
هەریر / ناو بینای فەرمانگەی شەهید و ئەنفالەکان
فەرمانگەی دادنوسیی سەلاحەددين
مه‌سيف سەلاحەددين / ڕێگای سەری ڕەش / بینای کتێبخانەی سەلاحەددین
فەرمانگەی دادنوسیی عەنكاوە
عه‌نكاوه‌ / پشت بینای ناحیەی عەنکاوە
فەرمانگەی دادنوسیی شەقڵاوە
شه‌قڵاوه‌ / شەقامی سەرەکیی بێترمە / نزیک فەرمانگەی بەرگریی شارستانی
فەرمانگەی دادنوسیی دارەتوو
داره‌توو / شه‌قامى سەرەکی دارەتوو / تەنیشت تێرمیناڵی نوێ
فەرمانگەی دادنوسیی شەمامک
شه‌مامک / ناو بینای ناحيه‌ی شەمامک
فەرمانگەی دادنوسیی مەخمور
مه‌خموور / بەرامبەر دادگای بەرایی مه‌خمور
فەرمانگەی دادنوسیی یەکەمی سلێمانی
شەقامی كاک ئەحمدی شێخ سەرو مزگەوتی گەورە بینای دادگای كۆن
فەرمانگەی دادنوسیی دووەمی سلێمانی
گەڕەكی رەعایە / پشت مزگەوتی شێخ فەرید
فەرمانگەی دادنوسیی بەکرەجۆ
بەكرەجۆی تازە
فەرمانگەی دادنوسیی سلێمانى ئێواران
بەكرەجۆی تازە
فەرمانگەی دادنوسیی چەمچەماڵ
گەڕەكی ئاسوودە / تەنیشت مزگەوتی سالار فەقێ
فەرمانگەی دادنوسیی شۆڕش
پشت شارەوانیی شۆڕش
فەرمانگەی دادنوسیی قەرەهەنجیر
شەقامی سەرەكیی كەركوک / سلێمانی بەرامبەر فەرمانگەی كارەبا
فەرمانگەی دادنوسیی بازیان
گەڕەكی ئازادی / پشت ناحیەی بازیان
فەرمانگەی دادنوسیی پیرەمەگرون
شەقامی سەرەكی / بەرامبەر نەخۆشخانەی پیرەمەگرون
فەرمانگەی دادنوسیی دوکان
ناو دادگای دوكان / بەرامبەر ڕەگەزنامە
فەرمانگەی دادنوسیی عەربەت
شەقامی سەرەكی / ناو نەخۆشخانەی كۆنی عەربەت
فەرمانگەی دادنوسیی شارەزوور
شارەزوور / ناو هۆڵی بۆنەكان
فەرمانگەی دادنوسیی سەيدسادق
ڕێگەی سەرەكیی سەیدسادق
فەرمانگەی دادنوسیی پێنجوێن
پێنجوێنی كۆن / بەرامبەر قایمقامیەت
فەرمانگەی دادنوسیی شارباژێر
قەزای چوارتا / گەڕەكی شاخی
فەرمانگەی دادنوسیی دەربەندیخان
ڕێگای سەرەكیی دەربەندیخان
فەرمانگەی دادنوسیی یەکەمی کەلار
ناو بینای دادگا / بەرامبەر گەراجی گشتی
فەرمانگەی دادنوسیی دووەمی کەلار
شەقامی دووسایدی شەهیدان / بەرامبەر جەوازات
فەرمانگەی دادنوسیی ڕزگاری
شەقامی سەرەكیی كەلار كفری / گەڕەكی ئاسودە
فەرمانگەی دادنوسیی کفری
ناو بینای دادگای كفری / ناوچەی پیشەسازی
فەرمانگەی دادنوسیی خانەقین
ناو بینای دادگای خانەقین
فەرمانگەها دادنوسی یا دهۆک
دهوک / جادا پارێزگەهێ
فەرمانگەها دادنوسی یا دهۆک ئێڤاران
دهوک / جادا پارێزگەهێ
فەرمانگەها دادنوسی یا سێمێل
دادگەها کەڤن
فەرمانگەها دادنوسی یا زاخو یەکەم
بەرامبەر نەخۆشخانا بێدارا گشتی
فەرمانگەها دادنوسی یا زاخو ئێڤاران
بەرامبەر نەخوشخانا بێدارا گشتی
فەرمانگەها دادنوسی یا فایدە
پشت دەڤەرداریا فایدە و فەرمانگەها ئاڤ وسولینا
فەرمانگەها دادنوسی یا سەرسەنگ
دادگەها سەرسەنگ
فەرمانگەها دادنوسی یا ئامێدیێ
قایمقامیا ئامێدیێ
فەرمانگەها دادنوسیی یا دێرەلوکێ
دەڤەرداریا دێرەلوک
فەرمانگەی دادنوسیی بەحركە
به‌حركه‌ /شه‌قامى سه‌ره‌كى / تەنیشت بنکەی پۆلیسی بەحرکە
فەرمانگەها دادنوسی یا ئاکرێ
دوریانا سوسنا
فەرمانگەها دادنوسی یا بەردەڕەش
دوریانا خێلکێ
فەرمانگەها دادنوسیی یا ڕوڤیا
دەڤەرداریا ڕوڤیا
فەرمانگەها دادنوسی یا قەسرۆک
دەڤەرداریا قەسرۆک
فەرمانگەى دادنوسیی هەڵەبجە
هەڵەبجەى شەهید / گەڕەکى شەهیدان / سەروو مەزارى شەهیدان
فەرمانگەى دادنوسیی خورماڵ
ناحیەى خورماڵ / ناو کتێبخانەى گشتى
فەرمانگەى دادنوسیی بیارە
بیارە/ ناو بیناى بنکەى پۆلیسى بیارە
فەرمانگەى دادنوسیی ڕاپەڕین
ڕانیە / پشت پارکى دەروازە
فەرمانگەی دادنوسیی چوارقوڕنە
چوارقوڕنە / کۆمەڵگاى فەرمانگەکان
فەرمانگەی دادنوسیی حاجیاوا
حاجیاوا / ناو دادگاى بەرایى حاجیاوا
فەرمانگەی دادنوسیی بێتواتە
سەرووچاوە / تەنیشت ناحیەى سەرووچاوە
فەرمانگەی دادنوسیی سەنگەسەر
سەنگەسەر / تەنیشت ئاگر کوژێنەوەى سەنگەسەر
فەرمانگەی دادنوسیى پشدەر
قەڵادزێ / ناو دادگاى بەرایى پشدەر
فەرمانگەی دادنوسیی سۆران
سۆران / ئازادی / ناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی
فەرمانگەی دادنوسیی مێرگەسۆر
مێرگەسۆر / ناو بینای قایمقامەتی مێرگەسۆر
فەرمانگەی دادنوسیی خەلیفان
خەلیفان / شۆڕش / ناو بینای پۆستە و گەیاندن
فەرمانگەی دادنوسیی بارزان
بلێ / ناو بینای ناحیەی بارزان
فەرمانگەی دادنوسیی ڕەواندز
ڕەواندز / شەهیدان / ناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی ڕواندز
فەرمانگەی دادنوسیی چۆمان
چۆمان / ناو بازاڕ / ڕێگای گشتی
فەرمانگەی دادنوسیی کۆیە
کۆیە / شەقامی عەونی / بەرامبەر ئامادەیی کاینی کچان
فەرمانگەی دادنوسیی تەقتەق
تەقتەق/ بانە ڕەقە
فەرمانگەی دادنوسیی قەرەداغ
مەرجەکان
کەسی خاوەن موڵک دەبێت هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت و هیچ کێشەیەکی دەروونی نەبێت.
پێویستە ئەو موڵکەی گڵدەدرێتەوە تاپۆی هەبێت، بە پێچەوانەوە، ناتوانرێت مامەڵەی گڵدانەوەی لەسەر ئەنجامبدرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یان یەکێک لە (ڕەگەزنامەى عێراقى، ناسنامەى بارى شارستانى، پاسپۆرتى عێراقى).
بۆ کەسی بیانی کارتی نشینگە (إقامة)ی پێویستە.
وێنەیەکی ڕەسەن لە بەڵگەنامەی تۆماری موڵک (سند طابو).
ماوەی پێویست
بیست (٢٠) بۆ سی (٣٠) خولەک.
تێچوو
بەپێی یاسایی ڕسوماتی دادی ژمارە (١١٤)ی ساڵی ١٩٨١ و (کۆنوسی لیژنەی ڕێکخستنەوەی ڕسوماتی فەرمانگە دادنوسییەکانی ژمارە(٨/٦/٥٨٤) لە ٢٠١٧/٣/١٥:
- ڕەسمی پوول بۆ هەر ملیۆنێک (٢,٠٠٠) دوو هەزار دینار وەردەگیرێت.
- ڕەسمی پەسەندکردنی ئەم مامەڵەیە نابێت لە (٣٠,٠٠٠) سی هەزار دینار زیاتر بێت.
هەروەها بڕی (١٥,٠٠٠) پازدە هەزار دينار وەردەگیرێت لە هاوڵاتی لە لایەن کۆمپانیای ئينفۆ ئار ئار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانى یەکێک لە فەرمانگە دادنوسییەکان دەکات.
سەردانى هۆبەى ڕاگەیاندکارى یاسایى دەکات، بە مەبەستى دیاریکردنى جۆرى مامەڵەکەى.
سەردانى ژمێریارى سەنتەری خزمەتگوزاریی کۆمپانیا دەکات، بە مەبەستى وەرگرتنى پسوولە.
سەردانی دادنوس دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندی لەسەر مامەڵە.
دواتر لە بەشی کارگێڕی نووسراوی بۆ دەکرێت بۆ تۆماری خانووبەرە، تاوەکو نیشانەی گڵدانەوە لەسەر موڵکەکەی دابنرێت.
دوای گەڕانەوە لە تۆماری خانووبەرە سەردانی ژمێریاری فەرمانگە دەکات، بە مەبەستی پارەدان.
سەردانى ژوورى دادنوسی دەکات، بە مەبەستى واژۆی دادنوس لەسەر گڵدانەوەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری داد
بەڕێوەبەری گشتی
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MOJ-35
بابەت
دوا دەستکاری
13-03-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان