بريکارنامەى تايبەت بريکاردەر (الموکل) کەسێک دەکاتە بريکارى (الوکيل) خۆى، بە مەبەستى جێبەجێکردنى کارە ياساييەکانی لە بری خۆى کە لەگەڵ یاسا و دابونەریت بگونجێت.
تۆمارکردنی گرێبەستی کارکردن تۆمارکردنی گرێبه‌ستێکه‌ له‌ نێوان خاوه‌ن کار کە لەوانەیە کەسێک یاخود چەند کەسێکی ئاسایی یان معنوی بێت، لەگەڵ کەسێک یاخود چەند کەسێکی ئاسایی یان معنوی، تایبەت بە ئەنجامدانی کارێک،…
کۆمپیالە بەڵگەنامەیەکی یاساییە لە نێوان خاوەن قەرز و قەرزدار بۆ گەرەنتی کردنی مافەکانی خاوەن قەرز، کە قەرزدار ئامادەی دەکات بۆ خاوەن قەرز.
پەسندکردنی وەرگێڕانی بەڵگەنامەی فەرمی بریتییە لە پەسەندکردنی وەرگێڕانی ئەو بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتانەی کە لە لایەنێکی فەرمی دەرچوون.
تۆمارکردنی بەڵێننامە تۆمارکردنی بەڵێننامەیەکە کە کەسێک لە ڕێگایەوە خۆی پابەند دەکات بە ئەنجامدانی یاخود ئەنجام نەدانی کارێک یان ڕەفتارێک، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی یاسا و دابونەریتی گشتی دەرنەچێت.
تۆمارکردنی ئامێرەکان هەموو ئامێرێک کە ڕۆژانە بە مەبەستی بەرهەمهێنان لە کارگە و کۆمپانیاکان بەکار دەهێنرێت، وەکو ئامێرە کشتوکاڵیی و پیشەییەکان، پێویستە لە دادنوس بڕوانامەی پێبدرێت، لەم بڕوانامەیە ناوی…
هۆشداری (انذار) هۆشداری پێدانە لە لایەن کەسێک یان لایەنێک بۆ کەسێک یان لایەنێکی تر، بۆ مەبەستێکی دیارکراو بە مەرجێک هۆشداری پێدانەکە ناو زڕاندنی تێدا نەبێت و لە چوارچێوەی یاسا و دابونەریت…
هەڵوەشاندنەوەی مامەڵە دادنوسییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مامەڵانەیە کە پێشتر لە فەرمانگە دادنوسییەکان ئەنجامدراون، لە لایەن یەکێک یان هەموو لایەنەکان، لەبەر هەر هۆکارێک بێت.
بريکارنامەى گشتى بريکاردار (الموکل) کەسێک دەکاتە بريکارى (الوکيل) خۆى، بە مەبەستی ئەوەی کە ڕەفتارە ياساييەکانى لە بری ئەنجام بدات.
تۆمارکردنی گرێبەستی بە کرێدان گرێبەستێکە لە نێوان کەسێک یان چەند کەسێکی ئاسایی یاخود معنوی، بۆ بە کرێدانی ماڵێکی گواستراوە یاخود نەگواستراوە. لە گرێبەستەکە بە چەند خاڵ و مەرجێک ماف و پابەندبوونی هەردوو لایەن،…