پێدانی پێشینەی پیشەسازی و گەڕاندنەوەی پێشینەکە لە لایەن سوودمەندانەوە

ئاگاداری
لە ئێستادا وەرگرتنی ئەو پێشینەیە وەستاوە، بەڵام سودمەندانی پێویستە بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بۆیان دیاریکراوە پێشینە وەرگیراوکە بگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، بەپێچەوانەوە سوودی دواکەوتن دەکەوێتە سەر پێشینەکانیان.
پێناسە
پێدانی پێشینە بە پڕۆژە پیشەسازییەکان، بە مەبەستی بوژاندنەوە و پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەتی دارایی و ئابووری/بەرێوەبەرایەتی گشتی دیوان/بەرێوەبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆریەکان

هەولێر
بانکی پیشەسازیی هەولێر / (١٠٠)م / نزیک گومرگی هەولێر
ئێمەیڵ/ hawlerbank@yahoo.com
07507364069
سلێمانی
بانکی پیشەسازیی سلێمانی / کارێزە وشک / گەڕەکی ١٨١ کۆڵانی /٨٣ بینا/ ٢٥ شەقامی قاسملۆ/ ٥٨ زۆنی/١
ئێمەیڵ/ bankypyshasazy@gmail.com
07701572216 - 3301940
دهۆک
بانکی پیشەسازیی دهۆک / تەنیشت نەخوشخانە ڤین / باڵاخانەی خانەنشین دهوک
ئیمەیڵ: farsat.peshasazi@yahoo.com

07504953250
مەرجەکان
خزمەتخواز تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت.
پێویستە پڕۆژەکە ڕەزامەندیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەبێت.
ئەو زەویەی کە پڕوژەکەی لەسەر دروستدەکرێت پێویستە لە ناوچەی پیشەسازی بێت.
پێویستە پڕۆژەکە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەت پێدراوبێت.
پێویستە پڕۆژەکە دڵنیایی (تأمين) هەبێت لە کۆمپانیایەکی دڵنیاییەوە (تأمين).
خزمەتخواز پێشتر لە پێشینەی پیشەسازی بۆ هەمان جۆری پڕۆژە سوودمەند نەبووبێت، ئەگەر پڕۆژەکە جیاواز بوو دەیگرێتەوە.
ئەم خزمەتە لە لایەن بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بەپێی بریکارنامەی دادنووس.
پێویستە سەرجەم ئەو ئامێرانەی لە پڕۆژەکەدا بەکاردەهێنرێن بڕوانامە (مەنەفێست)یان هەبێت و لە دادنووس تۆمارکرابن.
بەڵێننامەی دادنووس، بە مەبەستی پابەندبوون بە گەڕاندنەوەی پێشینەکە و نەفرۆشتنی پڕۆژەکە و تاوەکو پێشینەکەی دەگەڕێنێتەوە.
پێویستە ماوەی گەڕاندنەوەی پێشینەکان بەم شێوەیە بێت.
- تاکو (١٠٠) سەد ملیۆن دینار لە ماوەی سێ (٣) ساڵ.
- (١٠١ بۆ ٢٠٠) سەد ملیۆن دینار لە ماوەی چوار (٤) ساڵ.
- (٢٠١ بۆ ٣٠٠) سەد ملیۆن دینار لە ماوەی پێنج (٥) ساڵ.
- (٣٠١ بۆ ٥٠٠) سەد ملیۆن دینار لە ماوەی شەش (٦) ساڵ.
- ڕێژەی سوودی دواکەوتنی قیستەکان (١٠%) دەبێت لەسەر ڕەسیدی پێشینەکە.
خزمەتخواز پێویستە دوای ساڵێک لە وەرگرتنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی دەست بە گەڕاندنەوەی پێشینەکەی بکات بەو شێوەی بۆی دیاریکراوە. لەکاتی نەگەراندنەوەی پێشینەکە لەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە، سوودی دواکەوتنی بە ڕێژەی (١٠%) دەچێتە سەر.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کارتی نیشتمانی یاخود (ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی) و فۆڕمی خۆراک و کارتی زانیاری.
قەواڵەی موڵک (سند طابو) زەوی یان گرێبەستی بانانە (مساطحة).
پشتگیریی شارەوانی و چەسپاندنی سنوور.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ شەش (٦) مانگ.
تێچوو
بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١١ی تایبەت بە پێشینەی پیشەسازی:
- (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار ئەگەر بڕی پێشینەکە لە (٢٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دوو سەد ملیون دینار کەمتر بێت.
- (٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار ئەگەر بڕی پێشینەکە لە (٢٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دوو سەد ملیون دینار زیاتر بێت.
- ڕێژەی سوودی دواکەوتنی قیستەکان (١٠%) دەبێت لەسەر ڕەسیدی پێشینەکە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی یەکێک لە بانکەکانی پیشەسازی دەکات، بە مەبەستی داواکردنی وەرگرتنی پێشینەی پیشەسازی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەتایی مەمەڵەکەی.
سەردانی ژووری پێشینە دەکات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشینەی پیشەسازی و نووسراوکردن بۆ فەرمانگەی پەیوەندارەکان.
دوای هێنانەوەی وەڵامی نووسراوەکان سەردانی ژووری کارگێڕی و خۆییەتی دەکات، بە مەبەستی پێدانی ژمارەی هاتوو بە نووسراوەکان.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی هامشکردن لەسەر نووسراوەکان.
دووبارە سەردانی هۆبەی پێشنە دەکات، بە مەبەستی ڕێکخستنی دۆسیەکەی و دانانی نۆبەی پشکنین (کشف) بۆسەر پڕۆژەکە.
دوای ئەنجامدانی پشکنین (کشف) و نەبوونی هیچ کەم و کوڕییەک دەچێتەوە هۆبەی پێشینە، بە مەبەستی واژۆی لیژنەی پێشینە و بەڕێوەبەری هۆبەی پێشینە.
سەردانی ژووری وردبینی دەکات، بە مەبەستی وردبینی و دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ کەم و کوڕییەک لە دۆسییەکەی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیی کۆتایی لەسەر مامەڵەکە و خەرجکردنی قۆناغی یەکەمی پێشینەکە.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی قۆناغی یەکەمی پێشینەکەی.
خزمەتخوا سەردانی ئەو بانکە دەکات کە بۆی دیاریکراوە، بە مەبەستی خەرجکردنی چەکی پارەکەی.
دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە پشکنینی کۆتایی بۆ دەکرێت بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەواوبوونی پڕۆژەکە، بە هەمان شێوەی قۆناغی یەکەم چەکی قۆناغی کۆتایی پێشینەکەی بۆ دەکرێت و مامەڵەکەی تەواو دەبێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOF-25
دوا دەستکاری18-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.