پشکنینی ئەو پارچە ئاسنانەی کە سیکراب بوون و بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی ئاسن و شیش، پارچە پیسبووەکان بە تیشک جیادەکرێتەوە لە پارچە خاوێنەکان، بە مەبەستی پشکنینی کەرەستە (مواد)ی تیشکدەر وەکو (کەلوپەلی پاشماوەکانی جەنگ)، بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە موادی تیشکدەر کە کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر تەندروستی و هەروەها مەوادی ئاسنی هاوردەکراو.
کار و کەرتی تایبەت
بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، پێشینەی کشتوکاڵ دەدرێت بە جوتیاران بۆ دامەزراندن و پەرەپێدانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانیان.
ڕێگەدان بە هاوردەکردنى پێداویستییەکانى پڕۆژەکانى ماسی کە لە ناوخۆ دەست ناکەوێت بۆ بەردەوامیدان بە کارکردنیان، و ڕێگەدان بە هێنانى هاوردەکردنى گۆشت و بەروبوومى سامانى ماسی، چونکە بەرهەمى ناوخۆ بەشی پێویستى هاوڵاتییان ناکات.
زیادکردنى داهات و کەمکردنەوەى خەرجى لە هەردوو بوارى (None-Aeronautical & Aeronautical).
بریتییە لە فراوانکردنى هێڵی بەرهەمى کارگە، بە مەبەستى زیادکردنى تواناى بەرهەم.
پێدانی پێشینە بە پڕۆژە پیشەسازییەکان، بە مەبەستی بوژاندنەوە و پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان.
پێدانی مۆڵەتی کارە بە کۆمپانیای تایبەتمەند لە بواری هاوردەکردنی کەرەستەی تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان.
تۆمارکردنی چێشتخانە و کافتریا براندەکانە، بە مەبەستی پێدانی نووسراوی هاوردن.
بریتییە لە وەرگرتنی قیڕی شل لە نموونەی تانکەرەکانی قیڕ پێش بەکارهێنانی لە قیڕتاوکردنی ڕێگاکان.
پێدانى مۆڵەت بە هاوڵاتى بۆ مەبەستى دروستکردنى بنیشت لە داری قەزوان، ئەم مۆڵەتە دەدرێت بەو گوندنشینانەى کار و پیشەی تایبەتی خۆیانە و شارەزان، بە تایبەتى لەو ناوچانەى دار قەزوانى تێدا ڕواوە. ئەم مۆڵەتە وەرزییە، ساڵانە بە پێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى دارەکان، بڕیار لەسەر نوێکردنەوەى مۆڵەتەکان دەدرێت.