چاککردنی مانگای بەکەڵ و زیادکردنی وەچەی نوێ، بەمەبەستی زیاد کردنى بەرهەمى شیر و گۆشت.
کار و کەرتی تایبەت
بریتیە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆلەتی پیشە بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە کاریان چاکردنەوەی سەرجەم کەلووپەلی ناوماڵ کەلوپەلی کارەبای و کەلوپەلی ئۆتۆمبێل و میکانیکییە، یاخود هەر کەلوپەلێکی تر کە پێویستی بە چاکردنەوە هەبێت. وەک: (چاکردنەوەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بە گشتی، ئۆتۆمبێل و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی، و کەلوپەلی کشتوکالی و پیشەسازی)٠
كابڵى تيشكى(فايبر ئۆبتک) سەرچاوەيەكى گرنگى بوارى گەياندنە وە داڕشتنى تۆڕى فايبەر لە هـەرێمى كوردستان بويتە ژێرخانێكى بەهێزى بوارى گەياندن وە دەتوانرێت سوودى لێ وەربگيرێت لە بوارە جياجياكانى تری گەياندن وە پاڵيشێكى بەهێزە لە بوارى خزمەتگوزارى ئەنتەرنێتە.
بریتییە لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی دایەنگەی ناحکومی، بە پێی ڕێنماییەکانی سیستەمی دایەنگەکان؛ لە ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ گەشەکردن و نەشونمای دروستی منداڵان، بە جێبەجێکردنی پرۆگرامی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هاوچەرخ لە بوارەکانی فێربوون، ڕۆشنبیری و کات بەسەربردن.
بریتییە لەپێدانی پەنجەماسی ئامادەکراو لەپڕۆژەکانی پەنجەماسی لەکەرتی گشتی, بەپڕۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی لەکەرتی تایبەت بەنرخێکی پاڵپشتکراو. رێژەیەکیش دیاری دەکرێت بۆ خستنەناو ئاوی بەنداوەکان و کۆگا ئاوییەکان، بە مەبەستی پاراستنی ژێرخانی ماسی لەبەنداوەکان.
هەموو پڕۆژەکانی سامانی ماسی پێش دەستبەکاربوونی پێویستە مۆڵەتی دەستبەکاربوون وەربگرێت.
پێدانى ڕەزامەندى سەرەتایی بۆ دروستکردنى پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ دواى دڵنیابوون لە هەبوونى مەرجەکانى دروستکردنى پڕۆژەکە پێویستە هەموو پڕۆژەیەک ڕەزامەندى سەرەتایی وەربگرێت پێش دروستکردنى.
پێدانی مۆڵەت بە دروستکردنی سەربڕخانەی ئاژەڵی لە پێناو نەهێشتنی دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانەکان و بەرهەمهێنانی گۆشتی تەندروست.
پێدانی مۆڵەتە بە کۆمپانیاکانی تایبەت بە هاوردنی ئاژەڵی زیندوو، پەلەوەر، گۆشتی سوور و سپی و ماسی، خواردنە دەریاییەکان، بەروبووم و دروستکراوەکانی گۆشتی سوور و سپی، هێلکەی خواردن شیر و بەرهەمەکانی، دەرمان و ڤاکسین و پێداویستی ڤێتێرنەری.