پاکتاوکردنی کۆمپانیا (تصفیة)

پێناسە
بریتییە لەو ڕێکارانەی پاکتاوکردن کە دەگیرێتەبەر بۆ یەکلایی کردنەوەی سەرجەم ئەرک و مافەکانی کۆمپانیا تا دەگاتە قۆناغەکانی سڕینەوەی ناوی بازرگانی لە تۆماری کۆمپانیاکان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی وەزارەتی بازرگانی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان

کاتی کارکردن
(٩:٠٠)ی بەیانی بۆ (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆ (ڕسومات دادەخرێت).
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / ئیسکان شەقامی جەوهەر باپیر
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
0662273919
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی برایەتی نزیک بەندیخانەی نەوجەوانان
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکان / زاخۆ
مەرجەکان
ئەم خزمەتە لە ڕێگای بریکارەوە پێشکەشدەکرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبێت.
بەدی هاتنی یەکێک لە هۆکارەکانی پاکتاوکردنی کۆمپانیا، کە لە مادەی (١٤٧) لە یاسای کۆمپانیاکانی ژمارە (٢١) ساڵی ١٩٩٧ی هەموارکراو بەو شێوەی، کە لە خوارەوە هاتووە:
کارنەکردنی کۆمپانیا دوای تێپەڕبوونی یەک (١) ساڵ بەسەر دامەزراندنی.
وەستانی کۆمپانیا لە جێبەجێکردنی چاڵاکییەکانی بۆ ماوەی یەک (١) ساڵی بەردەوام.
کۆتایی هاتنی ئەو پڕۆژەیەی، کە کۆمپانیا لە پێناوی دروستبووە.
بەیەکداچوونی (اندماج) کۆمپانیا یان گۆڕینی جۆرەکەی بەپێی یاسا.
لەدەستدانی (٧٥٪)ی سەرمایەی کۆمپانیا.
بڕیاری دەستەی گشتی کۆمپانیا بە پاکتاوکردنی.
پێویستە بڕیاری پاکتاوکردن و ئاگاداری لە دوو (٢) ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوبکرێتەوە.
پێویستە ئەژمێرەی کۆتایی (حسابات ختامیە) پێش پاکتاوکردن و دوای پاکتاوکردن پێشکەشبکات و ڕاپۆرتی ژمێرکاریی یاسایی هاوپێچ بێت.
خزمەتخواز پێویستە پاکانەی باجی هەبێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکاری پاکتاوکردن.
کۆنووسی کۆبوونەوەی دەستەی گشتی هاوپشکەکان.
بڵاوکردنەوەی بڕیاری پاکتاوکردن و ئاگاداری لە دوو (٢) ڕۆژنامەی فەرمی.
دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
ڕاپۆرتی کۆتایی پاکتاوکار (المصفی).
کۆنووسی کۆبوونەوەی کۆتایی ڕاستاندنی ڕاپۆرتەکان لە لایەن دەستەی گشتی کۆمپانیا.
نووسراوی لارینەبوون بە پاکتاوکردنی کۆمپانیا.
باجەکان و خانووبەرەی میری.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی.
لایەنی پەیوەندیدار بە چالاکییەکانی کۆمپانیا.
ماوەی پێویست
سی و یەک (٣١) ڕۆژی کاری پێویستە، چونکە بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامە پێویستی بە سی (٣٠) ڕۆژە.
تێچوو
بەپێی بڕیاری ژمارە (١١٩) لە ٢٠/١١/٢٠١٧ بڕی:
- (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار ڕسومات پاکتاوکردنی کۆمپانیا.
- (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار کرێی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
- (٥٠,٠٠٠) پەنجا هەزار دینار کرێی بڵاوکردنەوە.


ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەکات.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی وەرگرتەی داواکاری.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچوون و پشکنین دەکات، بە مەبەستی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوماتی پاکتاوکردن.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچوون و پشکنین دەکات، بە مەبەستی دەرکردنی بڕیاری پاکتاوکردن.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی بڕیاری پاکتاوکردن.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرکردەی بڕیاری پاکتاوکردن.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچوون و پشکنین، بە مەبەستی کردنی نووسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
بڵاوکردنەوەی بڕیاری پاکتاوکردن و ئاگاداری لە دوو (٢) ڕۆژنامەی فەرمی لە لایەن خزمەتخواز بۆ ماوەی یەک (١) مانگ.
سەردانیکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچوون و پشکنین دوای مانگێک، بە مەبەستی پێشکەشکردنی ژمێرەی کۆتایی پێش و پاش پاکتاوکردن، وێنەی دوو (٢) ڕۆژنامەکە و لەگەڵ ڕاپۆرتی پاکتاوکار، کە سەرجەمیان هاوپێچە لەگەڵ کۆنووسی کۆبوونەوەی کۆتایی داواکاری سڕینەوەی ناوی بازرگانی و دەرکردنی بڕیاری سڕینەوەی ناوی بازرگانی لە تۆمارەکان.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی بڕیاری سڕینەوەی ناوی بازرگانی.
سەردانی ژووری وەرگرتە و دەرکردە دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرکردەی بڕیاری سڕینەوە.
بڵاوکردنەوەی بڕیاری سڕینەوە لە ڕۆژنامەیەکی فەرمی.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بە دواداچوون و پشکنین دەکات، بە مەبەستی هێنانەوەی وێنەیەکی ڕۆژنامەکە و وەرگرتنەوەی وێنەی ڕەسەنی بڕیاری سڕینەوە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-03
دوا دەستکاری27-03-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.