پێناسە
بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا خزمەتگوزارییە نەوتییەکان که دەیانەوێت له هەرێمی کوردستان له بواری نهوت و گاز کار بکەن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
/ دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان- ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی- تۆماری کۆمپانیا خزمهتگوزارییهکانی نهوت (AVLسیستهم – لیستی دابینكهرانی پهسندكراو)
کاتی کارکردن
(٨:٣٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان / بەشی AVL-Office
هەولێر / شەقامی (٣٠) مەتری / باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران
ئیمەیڵ: avlproject@mnr.krg.org
ئیمەیڵ: avlproject@mnr.krg.org
009647515210539
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
پێویستە کۆمپانیا زانیارییەکانی پەیوەندی، بەرتیل و دژە گەندەلی، میزانییە، داواکارییە تەکنیکییەکان و پێکهاتەی داواکاری ناوەکی پڕ بکاتەوە.
کۆمپانیاکان پێویستە بەڵگەنامەی (وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی دارایی و ئابووری و ضمان اجتماعی و باجی ساڵانەی کۆمپانیایان) هەبێت، بەڵام کۆمپانیای بیانی کە تۆمار نەکرابێت پێویست ناکات ئەو بەڵگەنامەیە هەبێت تەنها لە کاتی بەدەستهێنانی گرێبەستەکە.
هەموو کۆمپانیاکان تا (٣) جار هەلیان هەیە بۆ چاککردنی فۆرمەکەیان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامە و بەڵگەنامە و کۆپی و وێنە.
بهڵگهنامهکانی: تۆمارکردن، باجی ساڵانەی کۆمپانیاکان، ناسنامه، دژهبهرتیڵ و گهندهڵی، میزانییه، یاسای ڕهفتار و ئاکاری واژۆکرا.
بڕوانامهی ناساندنی بەڕێوەبردنی جۆری.
بڕوانامهی ناساندنی تهندروستی و سهلامهتی و ژینگه.
بڕوانامهی به کرێ گرتن و دابینکردن.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لينکە (https://www.mnronline.com/index.aspx) بکه.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
فۆرمێکی بێ کەموکورتی لە ماوەی (٣) سێ هەفته وەردەگیرێت، ئەگەر کەموکورتی تێدا بێت پێویستە چاکی بکات و بەمەش زۆرتر دەخایەنێت.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
به شێوهی گشتی له نێوان (١،٥٠٠-٣،٥٠٠$) ساڵانه به پشت بهستن لهسهر جۆری کۆمپانیا (خۆمالی،بیانی) و ئهو خزمهتگوزاریانهی که پێشکهش دهکهن. کۆمپانیای خۆماڵی له نێوان (١،٥٠٠-٢،٥٠٠$) لە بانکی (RT) پاره دەدات، کۆمپانیای بیانی له نێوان (٢،٠٠٠-٣،٥٠٠$) بە (Credit Card) پارە دەدات.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەم سیستەمه ئۆنلاینه و پێویست به سەردانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ناکات.
فۆرمەکە هەڵدەسێنگدرێت لە لایەن تیمی هەڵسەنگاندن، ئەگەر پەسد بکرێت لە لایەن ئەو تیمە دەڕوات بۆ لیژنەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان (لیژنەی AVL) بۆ پەسندکردنی کۆتایی.
ئەگەر لیژنە فۆرمەکە پەسند بکات ئەوا کۆمپانیا تۆمار دەکرێت.
ئەگەر فۆرمەکە پشتگیری بۆ نەکرێت بۆ پەسندکردن لە لایەن تیمی هەڵسەنگاندن لیستی پێداچوونەوە دەنێردرێت بۆ کۆمپانیا بۆ دوبارە پێشکەشکردنەوەی فۆرم.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-15
دوا دەستکاری04-07-2023
Add new comment