پێناسە
دروست کردنی پڕۆژەی گەشتیاری و وێستگەی کارەبا و تاوەری مۆبایل و کارگەی ئاسن تواندنەوە و کارگەی بەرهەم هێنانی گازی دەستکرد و کارگەی غاز و کارگەی ئالیک و کارگەی کۆنکرێتی ئامادەکراو و کارگەی چیمەنتۆ و کارگەی بلۆک و کارگەی بۆری بلاستیکی و کارگەی خشتی سوور و غەسلی ئۆتۆمبێل و کارگەی ریسایکلین و کارگەی زەیتون و کارگەی شیرەمەنی و گۆرەپانی یاریگا و کۆگای سارد کەرەوە و پەلەوەر و حەوزی ماسی و نەمامگە و باخ و هەنگ و مانگای شیر و مەڕو بزن و بیری ئاو کە لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان یان کەرتی تایبەت یان کەرتی گشتی دروست دەکرێن بۆ دڵنیابوون کە لەداهاتوو ئەم ناوچەیە یان ئەم شوێنە نابێتە شوێنی کێڵگەی نەوتی یان کانزایی.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان / دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان / بەڕێوەبەرایەتی بنچینە زانیاریەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی سامانە سروشتەکان-ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-رەزامەندى لەسەر پرۆژەى پەلەوەر و حەوزى ماسى و مەڕو ماڵات

کاتی کارکردن
٨:٠٠ بەیانی تاکو ٣:٠٠ دوانیوەڕۆ
دیوانی وەزارەت/بەڕێوەبەرایەتی بنچینەی زانیاریەکان بەشی GIS:

ژمارەی تەلەفۆن:٠٦٦٢٥٥٠٠٤١ یان ٠٦٦٢٥٥٠٠٤٢
ئیمەیڵ:administration@mnr.krg.org
ناونیشان:هەولێر(٣٠) مەتری باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران/وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی:

ژمارە تەلەفۆن:٠٧٤٨٠٦٥٠٧٣٨
شوێن:سەرچنار ١٠٠م
ئیمەیڵ:dsgeoserv٢٠٠٤@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک:

ژمارە تەلەفۆن:٠٧٥٠٧٢٤١٣٤٦
شوێن:شەقامی ١٠٠م نزارکێ
ئیمەیڵ:duhoknaft@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان:

ژمارەی تەلەفۆن:٠٧٧٠١٥٣٣٩٩٣
ئیمەیڵ:nawt.garmian@mnr.krg.org
ناونیشان:کەلار/ڕێگای کفری
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
دووربێت لە ناوچەی نەوتی یان کانزایی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
تەنها ناسنامەی خۆی (خاوەن پڕۆژە)، ئەگەر بریکارى هەبێت ناسنامەی هەردووکیان.
ئێمە کە نوسراو بۆ کۆمپانیای نەوتی دەکەین ، کۆمپانیای نەوتی بڕیار دەدات کە لاری نییە یان لاری هەیە ، چونکە ئێمە هەر بلۆکێک هی کۆمپانیایەکی دیاری کراوە ، کۆمپانیای نەوتی ئەو کاتەی کە دەلێ لاریمان نییە لە سەر ئەو پڕۆژەیە لەو کاتەدا پێویستی بەو شوێنە نییە.

هەندێک نوسراو کە کۆمپانیای نەوتی دەڵێ لاریمان لەسەر نییە بەڵام بە مەرجێک بەڵێن نامەى پێ پڕبكەنەوە ئەگەر لە ئايندە كۆمپانياى نەوتى پێويستى بەو شوێنە هەبوو ئەوا خاوەن پڕۆژە نابێت داواى قەرەبوو بكاتەوە لەكاتى هەڵوەشاندنەوەى پڕۆژەكە لە بەر بوونى هەرهۆكارێكى نەوتى يان كانزايى .
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
ماوەى (١) يەك ڕۆژى پێويستە.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
کرێی کەشفی هەر پرۆژەیەک (٤٠) چل هەزار دینارە لە هەموو پارێزگاکانی سنووری هەرێمی کوردستان.
بە پێی فەرمانى كارگێرى/وەزارەتى سامانەسروشتيەكان /ژمارە (٣٦٣٥)لە ٢٧/٥/٢٠١٠ كە هاوپێچە.

ئەگەر پێویست بە بەڵێننامە بکات تەنها یەک پولی (٧٥٠) دیناری پێویستە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ دەستپێدەکات ڕووپێوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ دەچێتە سەر شوێنەکە دیاری دەکات و نەخشەی بۆ دادەنێت.
ئەم نەخشەیە لە گەڵ نوسراوێک ئامادە دەکرێت و ئاڕستەی ئەو دام و دەزگا حکومییانە دەکرێت کە پەیوەندی پێوە هەیە لەمانە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.
سەبارەت بە وەزارەتمان هەڵدەستێت سەردانی شوێنەکە دەکات ئەگەر ناوچەکە نەوتی یان کانزایی نەبێت ئێمە لاریمان نییە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-13
دوا دەستکاری13-03-2022

Add new comment