پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی وەبەرهێنانی کانزایی (نافلیزییەکان)

پێناسە
دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کانگاکان (تێکەڵە، چەو و لم، بەردی مەرمەر، بەردی مۆزاييک، خۆڵ، خۆڵى كەرپوچ، سەرەبەرد، بەردى بيناسازى، لمی باخچە و گەچ). واتا پاش ئەوەی لیژنەیەک لەناو بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی کانزایی / بەڕێوەبەرایەتی کانەبەردەکان هەڵدەبژێردرێت، بە مەبەستى سەردان بۆ شوێنی کانگاکە پاش هەموو پێزانین و ڕێنماییەکانی وەبەرهێنانی کانزایی بڕیاری مۆڵەتپێدان دەدرێت، یاخود پاش ئەوەی کانگاکە بەرهەمهێن دەبێت بڕیاری نوێکردنەوە دەدرێت، بۆ جێبەجێكردنى ياساى وەبەرهێنانى كانزايی و ڕێگرى بە كاركردن بەشێوەى سەرپێچى لە لايەن هاوڵاتيان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. سامانە سروشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی کانە بەردەکان

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی کانزایی/ بەڕێوەبەرایەتی کانە بەردەکان لە دیوانی وەزارەت / هەولێر
هەولێر / شەقامی (٣٠)م باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران
ئیمەیڵ: administration@mnr.krg.org
07504634171
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر / موصل فولکەی باز / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ: zanearynawt@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
سلێمانی / شەقامی (١٠٠)م سەرچنار
ئیمەیڵ: dsgeoserv2004@yahoo.com
0533510205
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک
دهۆک / شەقامی (١٠٠)م نزارکی
ئیمەیڵ: duhoknaft@yahoo.com
07503359268
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان
کەلار / تەنیشت سەرۆکایەتیی شارەوانی کەلار
ئیمەیڵ: nawt.garmian@mnr.krg.org
07701533993
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سۆران
سۆران / شەقامی هەژار موکریانی / جوتسایدی جوندیان
ئیمەیڵ: nawtukanzakanisoran@gmail.com
07504223222
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە
سەنتەری هەڵەبجە
ئیمەیڵ: halabjaoillandmineralsdirectora@gmail.com
07501126469
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی زاخۆ
زاخۆ / کەڕەکی بێدار / پشت نەخۆشخانەی زاخۆ
ئیمەیڵ: Zakhonaft@gmail.com
07504930701
مەرجەکان
پێویستە هاوڵاتی عێراقی بێت و تەمەنی لە هەژدە (١٨) ساڵ زیاتر بێت.
هێنانی پاکانەی باجی دەرامەت.
هێنانی نووسراوی لاری نەبوون لە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ، بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوان، بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکان، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە).
نووسراوی پشکنینی تاقیگەیی بۆ کەرەستەی خاوی داواکراو لە لایەن خزمەتخوازەوە، کە ئەنجام درابێت لە تاقیگەیەکی حکومی یاخود باوەڕپێکراو بیسەلمێنێت، کە شیاوە بۆ وەبەرهێنان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
كارتى نيشتمانى.
ماوەی پێویست
دە (١٠) بۆ پازدە (١٥) ڕۆژ.
تێچوو
لە بری وەبەرهێنان وەردەگیرێت بە پێی جۆری کەرەستەی خاو کە لە خشتەی هاوپێچدا هاتووە بەپێی پسوولەی ژمێرکاری (٣٧ا) وە بە هەمان بڕ پارە وەردەگیرێت وەک بارمتە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی کانزایی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری.
دانانی گوژمەی پارەی بارمتە لە لایەن خزمەتخوازەوە.
سەردانیکردنی مەیدانی لە لایەن ئەندامانی لیژنەی کانەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکان بە ئەندامییەتی نوێنەری یەکە کارگێڕییەکان، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ، وە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر لە کاتی پێویستدا بۆ شوێنی کانەکە، بە مەبەستی ئامادەکردنی کۆنوسی پێدانی مۆڵەتی یاسایی بە خزمەتخواز.
ئامادەکردنی نەخشەی کانەکە وە هەبوونی (تان و پو)ی ڕوبەری مۆڵەتدراوە لەسەر نەخشەکە دیاریدەکرێت لە لایەن ڕووپێو.
دانانی گوژمەی پارەی لە بری وەبەرهێنان بارمتە لە لایەن خزمەتخوازەوە.
دوای تەواوکردن و ئامادەکردنی گشت دوکومینتەکان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بە ئیمەیڵ ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی کانزایی / بەڕێوەبەرایەتی کانەبەردەکان دەکرێت، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی کۆتایی.
لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی کانزایی / بەڕێوەبەرایەتی کانەبەردەکان دوای وردبینی لە دوکومێنتەکان نووسراوی پێدانی مۆڵەت بە ئیمەیڵ ئاڕاستەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکان دەکرێتەوە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-12
دوا دەستکاری
14-07-2024
ئەگەر هەر سکاڵایەکتان سەبارەت بەم خزمەتە هەبوو، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
سکاڵا تۆمار بکە: سیستەمی سکاڵای هاوڵاتییان