ئەنجامدانی کەشفی ساڵانە لە ڕووی پەیڕەوکردنی ڕێنمایی تایبەت بە ڕێکارەکانی پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەت بە کارگەی غاز و وێستگەی سوتەمەنی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی کانزایی
ڕێگەدان بە فرۆشتن و دابەشکردنی بوتڵی غاز بەپێى مەرج و ڕێنماییەکانی دابەشکردن، واتا بوون بە بریکاری دابەشکردنی غاز.
بۆ هەڵسەنگاندنی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان و کانزاکان و ئاو، دڵنیاکردنەوەی هاوڵاتییان بۆ کوالێتی ئەم بەرهەمانەی دەگاتە دەستیان بۆ نموونە:- (تاقیگەی پشکنینی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی، تاقیگەی پشکنینی ئاوی پیشەسازی، تاقیگەی پشکنینی کانزایی).
پرۆسەیەکە ئەنجامدەدرێت، بە مەبەستی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییان بەپێی پسوولەی خۆراک لە ڕێگەی تانکەری گواستنەوەی نەوت.
دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کانگاکان (تێکەڵە، چەو و لم، بەردی مەرمەر، بەردی مۆزاييک، خۆڵ، خۆڵى كەرپوچ، سەرەبەرد، بەردى بيناسازى، لمی باخچە و گەچ). واتا پاش ئەوەی لیژنەیەک لەناو بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی کانزایی / بەڕێوەبەرایەتی کانەبەردەکان هەڵدەبژێردرێت، بە مەبەستى سەردان بۆ شوێنی کانگاکە پاش هەموو پێزانین و ڕێنماییەکانی وەبەرهێنانی کانزایی بڕیاری مۆڵەتپێدان دەدرێت، یاخود پاش ئەوەی کانگاکە بەرهەمهێن دەبێت بڕیاری نوێکردنەوە دەدرێت، بۆ جێبەجێكردنى ياساى وەبەرهێنانى كانزايی و ڕێگرى بە كاركردن بەشێوەى سەرپێچى لە لايەن هاوڵاتيان.
پێدانی ڕێنمایی تایبەت بە خاوەن وێستگە لە سەرەتای دروستکردنیدا بۆ کەشفی زەوی تەرخانکراو لە لایەن لیژنەکانەوە.
بریتییە لە دابەشکردنی بوتڵی غاز بۆ هاوڵاتییان لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بە نرخێکی دیاریکراو.
ئەنجامدانی پشکنینی ئەندازەیی بۆ تەواوی کەلوپەلە گرنگەکانی سێفتی ڤالڤ و سۆندەی بەتاڵکردن و پڕکردنەوەی غازی شل و تۆڕی بۆڕی غاز و پشکنینی زەمینی لە ناو کارگەی غازەکان و پێدانی بەڵگەنامەی پشکنین (شهادة فحص).
لوک (مۆر) بریتییە لە ژمارەیەکی تایبەت لەسەر پێوەرەکان بۆ دڵنیابوون لە دەستکاری نەکردنی پێوەرەکان.
بریتییە لە پشکنینی تاقیگەیی بۆ چەو و لم و تێکەڵە، کە لە لایەن کارگەکانی چەو و لم بەرهەم دەهێنرێن.