پشکنینی چەو و لم و تێکەڵە

پێناسە
بریتییە لە پشکنینی تاقیگەیی بۆ چەو و لم و تێکەڵە، کە لە لایەن کارگەکانی چەو و لم بەرهەم دەهێنرێن.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. سامانە سروشتییەکان ب. نەوت و کانزاکانی (هەولێر، گەرمیان)

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر/ فلکای باز پشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ: zanearynawt@yahoo.com
07504499089
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان
کەلار / تەنیشت سەرۆکیەتی شارەوانی کەلار
ئیمەیڵ: nawt.garmian@mnr.krg.org
07701533993
مەرجەکان
بۆ هاوڵاتی ڕەگەزنامەی عێراقی هەبێت.
بۆ کۆمپانیا پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تۆمارکرابێت.
بارمتە لای خەزنەدار بۆ کاری پێویست.
ئەستۆپاکی کردبێت لە بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت.
ئیدارەی گەرمیان پشکنین بۆ تێکەڵە ناکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هیچ بەڵگەنامەیەکی پێویست نییە، تەنها لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی ژمارە (٣) هاوڵاتی ناسنامەیەک یان بەڵگەنامەیەکی کەسەی پێبێت.
ماوەی پێویست
(٢) دوو بۆ (٤) چوار ڕۆژ.
تێچوو
بە پێی نوسراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ژمارە (٥٤٢٧) بەرواری ٨/١٠/٢٠١٨ :
پارێزگای هەولێر:
بڕی (٣٣،٠٠٠) سی و سێ هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ لم و چەو (درشت و ورد) بۆ (١) یەک نمونە.
بڕی (٤٢،٠٠٠) چل و دوو هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ تێکەڵە بۆ (١) یەک نمونە.

ئیدارەی گەرمیان:
بڕی (٢٣،٠٠٠) بیست و سێ هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ پشکنینی چەو و لم.
وەرگرتنی پارەی (باجی داواکاری، بارمتەی یاسایی، باجی بەڵێندەری وەبەرهێنان) بە گوێرەی یاسای وەبەرهێنانی کانزایی ژمارە (٩١) ساڵی ١٩٨٨:
- بە پێی ماددەی ١١ بڕگەی (٢-أ) بڕی (١٠،٠٠٠) دە هەزار دینار وەردەگیڕیت لە بری باجی داواکاری لە ئێستادا.
- بە پێی ماددەی ١١ بڕگەی (٢-ب) بڕی (٤٠،٠٠٠) چل هەزار دینار وەردەگیرێت لە بری باجی بەڵێندەریئ لە ئێستادا.
- بە پێی ماددەی ١١ بڕگەی (٣) پارەی کەرەستە وەردەگیرێت پێی دەگوترێت باجی وەبەرهێنان کە بڕی پارەکەی بە گوێرەی جۆر و بڕی کەرەستەکە دەگۆڕێت.
- بە پێی ماددەی ١١ بڕگەی (٦) پارەی بارمتەی یاسایی وەردەگیرێت بە گوێرەی جۆر و بڕی کەرەستەکە بەرامبەر لەگەڵ پارەی باجی وەبەرهێنان، بارمتەی یاسایی پاش مانگێک لە وەرگرتنەوەی کانەکە دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەرەتا خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی (هەولێر) یان (گەرمیان) دەکات.
ئاڕاستەکردنی داواکارییەک لە لایەن خاوەن کانەوە بۆ بەڕێوەبەر.
دواتر بەڕێوەبەر بۆ لایەنی پەیوەندیدار داواکارییەکە دەنێرێت.
کاتی وەرگرتن و ئەنجامدانی پشکنینی بۆ دیاری دەکرێت.
لە کۆتایدا لە لایەن لیژنەی تایبەت بە کانەکان ئەنجامەکەی ڕادەستی خزمەتخواز دەکرێت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MNR-17
دوا دەستکاری03-07-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.