مۆڵەتی بریکاری غاز

پێناسە
ڕێگەدان بە فرۆشتن و دابەشکردنی بوتڵی غاز بە پێى مەرج و ڕێنماییەکانی دابەشکردن، واتا بوون بە بریکاری دابەشکردنی غاز.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان (سلێمانی،دهۆک،هەولێر،گەرمیان) 5 خزمەت

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر / ڕیکای فلکەی باز تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ: zanearynawt@yahoo.com
07504499089
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
سلێمانی / کازیوە تەنیشت دیلان ستی
ئیمەیڵ: dsgeoserv2004@yahoo.com
07480650738
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک
دهۆک / جادەى نزاركى / نزيک زانكويا جيهان
ئیمەیڵ: duhoknaft@yahoo.com
07502152361
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان
کەلار / تەنیشت سەرۆکیەتی شارەوانی کەلار
ئیمەیڵ: nawt.garmian@mnr.krg.org
07701533993
مەرجەکان
ڕەگەزى نێر بێت.
تەمەنی لە (١٨) هەژدە ساڵ زیاتر بێت.
مۆڵەتی شوفێری گشتی هەبێت.
بارهەڵگر بە پێی ڕێنماييەكان، بە ناوى خۆى بێت و لە جۆری گاز بێت.
لارى نەبوونى ئەو يەكە ئيدارييەى بريكاریيەتەكەى لێ ئيش دەكات بهێنێت.
فەرمانبەری حکومی نەبێت.
هەبوونی پاکانەی باجی دەرامەت.
كردنەوەى حيساب جارى لە بانک. (ئەم خاڵە تەنها لە پارێزگای هەولێر پەیرەو دەکرێت)
بڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار وەک تامینات دادەنرێت لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک.
پێویستە خزمەتخواز خۆی کارەکان ئەنجام بدات.
وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنی ئاسایش، تەنها بۆ گەرمیان و دهۆک.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی باری شارستانی (نفوس)، بە مەبەستی ناساندنی خاوەن بریکاری غاز.
ڕەگەزنامەی عێراقی (جنسية)، بۆ دڵنیابوون لە هاوڵاتی بوون عێراقی.
کارتی زانیاری، بۆ زانینی شوێنی نیشتەجێبوونی بریکارەکە.
فۆرمی خۆراک، بۆ زیاتر زانیاری دەربارەی باری خێزانیی بریکارەکە.
نوسراوى يەکەی ئيدارى و پارێزگا، بۆ سەلماندنی پێویستیی يەکەی ئيدارى بە مۆڵەتی بريكارى غاز، هەروەها پێویستبوون بە بریکاری زیاتری غاز لەو ناوچەیە.
مۆڵەتى شوفێرى گشتى نوێ كراوە، مۆڵەتى گشتى شوفێرى پێویستە لەبەر ئەوەی خاوەن بريكار خۆى ئۆتۆمۆبێلەکەى غازى دابەشكردن لێ دەخوڕێت.
بۆ هەولێر و دهۆک (ساڵنامەى بارهەڵگر نوێ كراوە و مۆدێلی لە (٥) پێنج ساڵ زياتر نەبێت، ساڵنامەى (سنوية) ئۆتۆمبێل پێویستەو نوێ كراوە بێت بۆ ئەوەى كێشە لە هاتووچۆى ئۆتۆمبێل دروست نەبێت لە كاتى لێخوڕین لە لايەن كارمةندانى هاتووچۆ، وە پێویستە مۆدێلەکانی ئۆتۆمۆبێل لە (٥) پێنج مۆدێل تێنەپەڕێت بۆ ئەوەى ئۆتۆمبێلەكان نوێ و مۆدێرن لە كاتى لێخوڕين و هاتووچۆ و بەتايبەت لە ناو گەڕەکەكان)، بەڵام لە سلێمانى و گەرميان ڕەچاوى مۆدێل ناكرێت تەنها مەرجەكانى توندوتۆڵى تێدا بێت.
پاكانەى باجى دەرامەت، بۆ ئەوەى باجى ساڵانەى بريكار لە كاتى خۆى بدات. تەنها لە پارێزگای هەولێر و دهۆک.
ماوەی پێویست
(٤) چوار ڕۆژ بۆ (٧) حەوت ڕۆژ.
تێچوو
بۆ پارێزگای هەولێر:
پارەی ڕسوماتی گرێبەست (٣،٠٠٠) سێ هەزار دینارە بە پێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە/ بەڕێوەبەرایەتی داهات و خەرجیەکان ژمارە (٢٠٠٦١) لە ٩/١٢/٢٠١٣.

لە پارێزگاکانی (سلێمانی، دهۆک ، ئیدارەی گەمیان) هیچ ڕسوماتێک وەرناگیرێت لەبەر ئەوەی کارگەکان ناحکومیین.
ڕێکار و هەنگاوەکان
بۆ پارێزگای هەولێر، خزمەتخواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەکات.
سەردانی ژووری کارگێڕی، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکە.
سەردانی بەشی دابەشکردن، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکە.
سەردانی هۆبەی سەلامەتی و ئاگرکوژێنەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانى كەشف لەسەر بارهەڵگرەکەى.
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، بۆ تۆمارکردن.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی دانانی بارمتە (تأمينات).
سەردانی ژووری دابەشکردن، بە مەبەستی کردنەوەی فایل و دەرهێنانی فەرمانی پێویست بۆ کارکردنی.
سەردانی ژووری یاسا، بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ بریکارەکە.
بۆ پارێزگای (سلێمانی، دهۆک، ئیدارەی گەرمیان):-
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی ڕاستاندن.
سەردانی ژووری کارگێری، بە مەبەستی تۆمارکردنی لە نوسراوە هاتووەکان.
سەردانی بەرهەمە نەوتییەکان، بە مەبەستی کردنەوەی دۆسیەی تایبەت. بەڵام لە دهۆک دەچێتە هۆبەی غاز.
سەردانی ژووری یاسا، بە مەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست. (ئیدارەی گەرمیان بەشی یاسایی نییە)، بۆ گرێبەست و کۆتایی پرۆسەکە سەردانی کاتب عدل دەکات.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-02
دوا دەستکاری02-07-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.