پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەت بە كارگەى غاز و وێستگەى سوتەمەنی

پێناسە
ئەنجامدانی کەشفی ساڵانە لە ڕووی پەیڕەوکردنی ڕێنمایی تایبەت بە ڕێکارەکانی پێدان و نوێکردنەوەی مۆڵەت بە کارگەی غاز و وێستگەی سوتەمەنی.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان (سلێمانی،دهۆک،هەولێر،گەرمیان) 5 خزمەت

کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی بۆ (٣:٠٠)ی دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر / ڕێگای فلکەی باز / تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ: zanearynawt@yahoo.com
07504401346
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی
سلێمانی / شەقامی کازیوە
ئیمەیڵ: dsgeoserv2004@yahoo.com
0533510205
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک
دهۆک / جادەى نزاركى (١٠٠)مەتری
ئیمەیڵ: duhoknaft@yahoo.com
07504570485
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان
کەلار / تەنیشت سەرۆکایەتیی شارەوانی کەلار
ئیمەیڵ: nawt.garmian@mnr.krg.org
07701533993
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی زاخۆ
زاخۆ / بێدار / نزیک نەخۆشخانەی بێداری
ئیمەیڵ: naftzakho@gmail.com
07517716530
مەرجەکان
پابەندبوون بە ڕێنمایی تایبەت بە مۆڵەتی وێستگەی سوتەمەنی و کارگەی غاز لە پارێزگاکان.
پابەندبوون بە ڕێنمایی تایبەت بە مۆڵەتی وێستگەی سوتەمەنی و کارگەی غاز لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
تۆمار کرابێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری کۆمپانیاکان.
ئەستۆپاکی کردبێت لە بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت.
جێبەجێکردنی مەرجی سەلامەتی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
نووسراوی یەکەی کارگێڕی.
پشتگیری سەندیکای کرێکاران.
ماوەی پێویست
یەک (١) بۆ حەوت (٧) ڕۆژ.
تێچوو
بۆ نوێکردنەوە و پێدانی مۆڵەت:
پارێزگای سلێمانی و گەرمیان:
(٢٥٠،٠٠٠) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، بە نووسراوی ژمارە (٧٨٢٢) لە بەرواری ٤/١١/٢٠١٩ی ئەنجومەنی وەزیران.
پارێزگای دهۆک و هەولێر و زاخۆ:
(١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار بۆ نوێکردنەوە.
(١٥٠،٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ پێدانی مۆڵەت. بەپێی نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە / محاسبە /ژمارە (٨٤٥٧)لە بەرواری ١١/٥/٢٠٠٨.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز بەپێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان دەکات.
هێنانی نووسراوی پارێزگا یان یەکەی کارگێڕی بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان.
دواتر بەڕێوەبەر هامش لەسەر نووسراوەکە دەکات بۆ بەشی بەرهەمە نەوتییەکان.
دواتر دەچیتە ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی بڕینی پسوولە.
دواتر کاتێک دەستنیشان دەکرێت بۆ سەردانیکردنی لیژنەی تایبەت، بە مەبەستی کەشفکردن و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە پێدانی مۆڵەت و نوێکردنەوەی کارگەی غاز و وێستگەی سوتەمەنی.
لە کۆتایدا لیژنەکە ئەنجامەکە بە ڕاپۆرت بەرز دەکاتەوە بۆ بەڕێوەبەر و نووسراوی کۆتایی بۆ دەردەچێت و وەڵامی نووسراوی داواکار دەدرێتەوە.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-06
دوا دەستکاری14-07-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.