پێناسە
ئەنجامدانی پشکنینی ئەندازەیی بۆ تەواوی کەلوپەلە گرنگەکانی سێفتی ڤالڤ و سۆندەی بەتاڵکردنی غازی شل لە ناو کارگەی غازەکان و پێدانی بەڵگەنامەی پشکنین ( شهادة فحص ).
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان / کارگەی گازی هەولێر
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان / بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر/کارگەی غاز

کاتی کارکردن
٨:٠٠ بەیانی تاکو ٢:٠٠ دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
رێگاى هەولێر-موصل فلكەى باز -تەنيشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ:- zanearynawt@yahoo.com
0662538529 - 0662530692
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بۆ هەموو کارگەکانی غازی مۆڵەتپێدراو لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، یان لە قۆناغی پێدانی مۆڵەت بێت و پێویست بکات تێستی ئەندازیاری بۆ بکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی رەسمی کارگە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٢) دوو رۆژ بۆ (٣) سێ رۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
نرخی پشکنین: (١,٤٥٠,٠٠٠ ) یەک ملیۆن و چوار سەد و پەنجا دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پشکنینی تانکی غاز لە شوێنی خۆی واتا کارگەکە، هەروەها پێویستە داواکارییەک پێشکەش بکات.
پشکنینی کەلوپەلەکان لە ناو کارگە ئەنجام دەدرێت.
پێدانی بڕوانامە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-03
دوا دەستکاری02-12-2021

Add new comment