پشکنین و چاودێریکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و کانزاکان و ئاو

پێناسە
بۆ هەڵسەنگاندنی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان و کانزاکان و ئاو، و دڵنیاکردنەوەی هاوڵاتییان بۆ کوالێتی ئەم بەرهەمانەی دەگاتە دەستیان بۆ نموونە:-
(تاقیگەی پشکنینی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی، تاقیگەی پشکنینی ئاوی پیشەسازی، تاقیگەی پشکنینی کانزایی).
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی-وەزارەتی سامانە سروشتیەکان-پشکنینی بەرهەمە نەوتیەکان و کانزاکان و ئاو

کاتی کارکردن
٨:٠٠ بەیانی تاکو ٣:٠٠ دوانیوەڕۆ
تاقیگەی ناوەنی هەولێر

ژمارەی مۆبایل:٠٧٥٠٤٨٣٨١٠١
ئیمەیڵ:erbil.lab@mnr.krg.org
ناونیشان:هەولێر-ترافیک لایتی عەدالە لە جادەی ١٠٠م.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر:

ژمارە تەلەفۆن:٠٦٦٢٥٣٨٥٢٥
شوێن:فلکەی باز پشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە
ئیمەیڵ:ZANEARYNAWT@YAHOO.COM

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی:

ژمارە تەلەفۆن:٠٧٤٨٠٦٥٠٧٣٨
شوێن:کازیوە تەنیشت دیلان سیتی
ئیمەیڵ:dsgeoserv٢٠٠٤@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک:

ژمارە تەلەفۆن:٠٦٦٧٦٢٠٧٦٥
شوێن:جادەی نزارکی نزیک زانکۆیا جیهان
ئیمەیڵ:duhoknaft@yahoo.com

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان:
ژمارەی تەلەفۆن:٠٧٧٠١٥٣٣٩٩٣
ئیمەیڵ:nawt.garmian@mnr.krg.org
ناونیشان:کەلار-ڕێگای کفری
مەرجەکان
نوسراوی لایەنی پەیوەندیدار؛ ئەو لایەنەى کە دەیەوێت پشکنینەکەی بۆ ئەنجام بدرێت، کۆمپانیا بێت یان فەرمانگە حکومییەکان.
هەڵبژاردنی جۆری پشکنین کە بۆی ئەنجام بدرێت.
نموونەکە بە شێوەیەکی ستاندارد ئامادە کرابێت.
ئەگەر وێستگە کەموکوڕی هەبێت و سکاڵای لەسەر تۆمار کرابێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی وێستگە: بۆ ئەوەی بزانرێت کە خاوەن وێستگە مۆڵەت پێ دراوە.
بۆ فەرمانگە حکوميیەکان پێويستى بە نوسراوى فەرمى هەيە.
ماوەی پێویست
پشکنينى سووتەمەنیيەکان (نەوت و گاز و بەنزين):(١)کاتژمێر،پشکنينى ماددە پيترۆکيمياييەکان:(١)کاتژمێر و نيو،پشکنينى گشتى:(٦)کاتژمێر، پشکنينى کانزاکان:(٨) کاتژمێر،پشکنینی گازوایل:(١بۆ٢) کاتژمێر،پشکنینی ئاو:پشکنینی فیزیاوی (٥بۆ٦)کاتژمێر،پشکنینی کیمیاوی(١بۆ٢)ڕۆژ
تێچوو
پشکنینی بەنزین بۆ خاوەن بەنزینخانەکان (٣٠،٠٠٠) سی هەزار دینار.
پشکنینی بەنزین بۆ کۆمپانیاکان (٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار دینار.
پشکنینی گازوایل یان نەوتی سپی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
پشکنینی گازوایل full test (٣٠٠،٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
پشکنینی نەوتی خاو (٣٠٠،٠٠٠) سێ سەد هەزار دینار.
پشکنینی جۆرەکانی تری سوتەمەنی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
پشکنينى ماددە پيترۆکيمياييەکان (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
پشکنینی ئاوی پیشەسازی (١١ پشکنین) (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار.
پشکنینی کانزاکان لە نەوتی خاو و بەرهەمەکانی (٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێش ئەنجامدانی پشکنین سەرەتا لایەنی سودمەند سەردانی ژووری ژمێریاری دەکات بۆ دەستنیشانکردنی نرخی پشکنینەکە و بڕینی پسولەی پشکنین.
نمونەکە ڕادەستی تاقیگەی تایبەتمەند دەکرێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-10
دوا دەستکاری03-07-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.