پێناسە
داڕشتن و ئەنجامدانی گرێبەستی گواستنەوەی نەوتی رەش و گرێبەستى گواستنەوەى نەوتى خاو و گازوايل بۆ ئەو کۆمپانيانەى کە لە بوارى نەوت کاردەکەن.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان / دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان / بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان- ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی- داڕشتن و ئەنجامدانی گرێبەستەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی و نەوتی خاو

کاتی کارکردن
٨:٠٠ بەیانی تاکو ٣:٠٠ دوانیوەڕۆ
هەولێر (٣٠) مەتری/ باڵه‌خانەی ئەنجومەنی وەزیران
ژمارەی تەلەفۆن:٠٦٦٢٥٥٠٠٤١ یان ٠٦٦٢٥٥٠٠٤٢
ئیمەیڵ: administration@mnr.krg.org
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بەپێی جۆری گرێبەستەکە واتا هەر بەرهەمێک مەرجی دیاری دەکرێت لەلایەن وەزارەت بەپێی پێویست،
مەرجەکانی گواستنەوە؛ شوێنی گواستنەوە و بەتاڵکردن دیاری دەکرێ،و دیاریکردنی بڕی رۆژانە کە پێویستە بگوازرێتەوە، دیاریکردنی سزا لە سەر هەر سەرپێچیەک کە رووبدات لە لایەن کۆمپانیاوە، وەکو پابەند نەبون بە کاتی دیاریکراو و دەستکاریکردنی بڕی سوتەمەنییەکە.
مەرجەکانی دارایی، وەکو پسولەی کڕین و رەسمی پول و پسولەی کرێی رێگاوبان.
مەرجە گشتییەکان وەکو:
کۆمپانیا پابەندە بەوەی کەوا گشت بارهەڵگرەکانی مەرجەکانی سەلامەتی تێدابێت.
پێویستە هەر بارهەڵگرێک تابلۆی ئەو کۆمپانیایە هەڵبواسێت کەوا بڕی رۆژانەی سوتەمەنی بۆ دەگوازێتەوە.
بار هەڵگرەکان لەو شوێنە بوەستن کە بۆیان ئامادەکراوە بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن بەرامبەر یاسا.
لە کاتی روودانی کارەساتى ژينگەيى و کارەساتى خۆنەويست پێویستە لایەنی یەکەم و دووەم ڕەچاوی بکەن.
کۆمپانیا بەرپرسە لە هەر ڕووداو و زیانێک لەناو پاڵاوگە و وێستگە روو بدات، کە هۆیەکەی بارهەڵگرەکانی کۆمپانیا بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
پشتگیری تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە هەرێم و سەرەتاییەکانی کۆمپانیا، بۆ دڵنیابوون لە تۆماری کۆمپانیا.
ناسنامەی ئەوکەسەی کە گرێبەست واژوو دەکات (بەرێوه‌بەرى رێپێدراوى کۆمپانیا یاخود بریکاری کۆمپانیا).
بریکارنامەی، بریکاری کۆمپانیا ئەگەر بریکار واژووی گریبەستەکە بکات.
مۆڵەتى دامەزراندنى کۆمپانیا (عقد تأسيس ) بۆ ئەوەی بزانرێ کە کۆمپانیا تۆمارکراوە.
مۆڵه‌تی کۆمپانیا، بۆ دڵنیابوون لە بوونی مۆڵەت.
بارمتەی (حسن تنفيذ العقد)، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێ کردنی گرێبەست.
پسولەی رسومات.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
پێنج رۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
رسومات بەڕێژەی لە (٠,٢٪) لە کۆی گوژمەی گرێبەستەکە وەردەگیرێت بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە (٣٣)بە نوسراوی ژمارە ٨/٤/١٣٩٠٠ لە ٢٠١٣/٧/٢٨ گشتاندنی بۆ کراوە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سپاردنی کارەکە بە کۆمپانیا لەلایەن وەزارەتمان بە فەرمان.
داڕشتنی گرێبەستەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان لە دیوانی وەزارەت.
واژووکردنی لە لایەن کۆمپانیا و وەزارەت.
دەرچووى بۆ دەکرێت لە بەشی خۆیەتی.
دانى رسومات و بارمتە لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێريارى وەزارەت.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-11
دوا دەستکاری10-04-2022

Add new comment