سەرپەرشتی کردنی دانانی سیستەمی غازی مەرکەزی

پێناسە
سەرپەرشتی کردنی راکێشانی بۆڕی غازی بۆ ماڵان، شوێنە گەشتیارییەکان، کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی کە لە لایەن کۆمپانیای رێپێدراو ئەنجام دەدرێت و دواتر غازەکەی بۆ دابین دەکرێت.
لایەنی بەرپرس
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ئەدرەسی سەردانی هاوڵاتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان / بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر/کارگەی غاز

کاتی کارکردن
(٨:٠٠) بەیانی بۆ (٢:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر
هەولێر / موصل فلكەى باز تەنيشت بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە
ئیمەیڵ:- zanearynawt@yahoo.com
07504499089
مەرجەکان
ئەگەر پێویستیان بە دابیکردنی غازی شل بێت.
لە لایەن کۆمپانیاییەکی پسپۆرى رێگەپێدراوەوە سیستەمەکەی بۆ ئەنجام درابێت.
کۆمپانیا تۆمار کرابێت لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان.
کۆمپانیا رێگەپێدراو بێت لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
مۆڵەتی پڕۆژە لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار (شارەوانی یان وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی یان وەزارەتی کشتوکاڵ). واتا ئەم کارە لە ناو پڕۆژەکەدا هاتبێت.
بەڵگەنامەی تۆماری ئەو کۆمپانیایەی کارەکەی ئەنجام داوە و لە هەرێم تۆمارکرا بێت، واتا کۆمپانیا دەبێت رێگەپێدراو بێت بۆ جێبەجێ کردنی ئەم کارە.
ماوەی پێویست
(٢) دوورۆژ بۆ (٣) سێ رۆژ .
تێچوو
(٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار وەردەگیرێت و زیاتر دەبێت لەگەڵ گەورەبوونی پڕۆژەکە.
هەندێک پڕۆژە هەیە بچووکە بۆ نموونە تانکیەکی غاز لە ماڵێکدا دانراوە و سیستەمی غازەکەی بۆ بەستراوە، لەم حاڵەتەدا تەنها تۆڕی بۆڕی غازی بۆ تێست دەکرێت لەلایەن لیژنەی کارگەی غازەوە کە ئەمیش تێچووی تەنها (٢٠٠،٠٠٠) دینارە، بەڵام ئەگەر پڕۆژەکە گەورەتر بوو، بۆ نموونە پەلەوەرگەو شوێنە پیشەسازیەکان و کەرتی کشتوکاڵی و هتد.. چونکە پێویستی بە پشکنین و تێستی زیاتری کەلوپەلەکان هەیە وەکو سۆندەکان و سێفتی یەکان و...هتد، بە پیی رێنمایی دارايی ژمارە ( ٩/٢٧/١١٩٣٧ لە ٢٨/٥/٢٠٠٨ ).کە تێچووەکەی زیاد دەکات بە پێی بڕگەکانی ئەم رێنماییەلە نێوان (٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار تا (١،٤٥٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و چوار سەد و پانجا هەزار دینارە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
پێشکەش کردنی داواکاری لە لایەن کۆمپانیای جێبەجێکار بۆ کارگەی غازی حکومی.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەر، بە مەبەستی ڕاییکردن و ئاراستەکردنی مامەڵەی خزمەتخوازەکە.
سەردانی ژووری کارگێڕى، بە مەبەستی رێکخستنی مامەڵەکە و نوسراو بۆ بەرگری شارستانی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی و ئاراستە کردنی بۆ لیژنە.
لیژنەی کەشف، سەردانی کردنی پڕۆژەکە و هەڵسەنگاندنی لە ڕووی هونەری و سەلامەتیەوە دواتر ئەنجامدانی پشکنینی ئەندازەیی ( فحص هندسي ) و پێدانی بەڵگەنامە.
سەردانی ژووری ژمێریاری، بە مەبەستی دانانی پارەی پێویست لە بەرامبەر ئەم خزمەتگوزارییە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
وەزیری سامانە سروشتییەکان
بەڕێوەبەری یاسایی
پەسەند کراوە لەلایەن
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
پێناسی خزمەت
MNR-01
دوا دەستکاری02-12-2021

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.