پێناسە
تۆمارکردنى لقی کۆمپانیا و دامەزراوە ئابوورییە بیانییەکانە لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی هێنانە ناوەوەی سەرمایەی بیانی و بەرەو پێشبردنی ئابووری.
لایەنی بەرپرس
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
/ بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی لقی کۆمپانیا بیانیەکان
ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی
ئەدرەسی وەزارەتی بازرگانی- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
کاتی کارکردن
(٨:٠٠)ی بەیانی تاکو (٣:٠٠)ی دوانیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / (٦٠)م نزیک بەرزەی پردی شۆڕش کۆمەڵگای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
ئیمەیڵ :- company@moti.gov.krd
0662273919
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / هەولێر
هەولێر / گەڕەکی بەختیاری
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / سلێمانی
سلێمانی / شەقامی حمە جەزا
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان / دهۆک
دهۆک / شەقامی مازی
مەرجەکانی وەرگرتنی ئەم خزمەتە
بریکارنامە، ئەگەر لە لایەن بریکاری یاساییەوە ڕێکارەکان ئەنجام بدرێت.
پێویستە کۆمپانیا لە وڵاتی دایک بە فەرمی تۆمار کرابێت.
پێویستە بەڕێوەبەری لق لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی دانیشتووی هەرێم بێت.
پێویستە کۆمپانیا لە وڵاتى دایک ساڵێک بەسەر دامەزراندنى تێپەر ببێت و لە ئەژمێرەی کۆتایی، بارى دارایى کۆمپانیا باش بێت.
لقی کۆمپانیا پێویستە ئەدرەسی فەرمی هەبێت.
سەرجەم بەڵگەنامە بیانییەکان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و و وەزارەتی داد، ڕاستاندنیان بۆ بکرێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا لە وڵاتی دایک کە ڕاستێندراو بێت لە باڵوێزخانەی عێراق یان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە (یان نزیکترین باڵوێزخانە) و وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی عەرەبی یان کوردی.
گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیای دایک کە ڕاستێندراو بێت لە باڵوێزخانەی عێراق یان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە و وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی عەرەبی یان کوردی.
ئەژمێرەى کۆتایى (حیساباتی خیتامی) دوا ساڵی دارایى کۆمپانیای دایک کە ڕاستێندراو بێت لە باڵوێزخانەی عێراق یان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە و وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی عەرەبی یان کوردی.
بڕیاری (کۆنووس)ی بۆردی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای دایک بە کردنەوەی لقی کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان کە ڕاستێندراو بێت لە باڵوێزخانەی عێراق یان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە و وەرگێڕدرابێتە سەر زمانی عەرەبی یان کوردی.
ئەم بڕیاری کردنەوەى لقە دەبێت بە شێوەیەکی فەرمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان کرابێت، کە تێیدا بەڕێوەبەری لق و دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەرەکە، هەروەها بریکاری یاسایی دەستنیشان کرابن.
ئەم بڕیاری کردنەوەى لقە دەبێت بە شێوەیەکی فەرمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان کرابێت، کە تێیدا بەڕێوەبەری لق و دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەرەکە، هەروەها بریکاری یاسایی دەستنیشان کرابن.
کارتی نیشتیمانی و کارتى زانیارى بۆ بەڕێوەبەری لق ئەگەر عێراقى بێت، کارتی نشینگە و پاسپۆرت ئەگەر بەڕێوەبەرەکە بیانی بێت.
گرێبەستی کرێ یان قەواڵەی مولک بۆ ئەدرەسی لقەکە.
ماوەی پێویست بۆ وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
(٣) سێ ڕۆژ بۆ (٦) شەش ڕۆژ.
نرخی وەدەستهێنانی ئەم خزمەتە
بە پێی بڕیاری ژمارە (١١٩) لە ٢٠/١١/٢٠١٧.
(٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار ڕسومی تۆمارکردنی لقی کۆمپانیای بیانی.
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار کرێی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
(٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار کرێی بڵاوکردنەوە.
(٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار کرێی پشکنینی بارەگای کۆمپانیا.
(٢٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار ڕسومی تۆمارکردنی لقی کۆمپانیای بیانی.
(٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار کرێی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان.
(٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار کرێی بڵاوکردنەوە.
(٢٥،٠٠٠) بیست و پێنج هەزار کرێی پشکنینی بارەگای کۆمپانیا.
ڕێکار و هەنگاوەکان
داواکردنی هەژمار لە وێبسایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە شێوەی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) لە ڕێگای ماڵپەڕی crkrg.org.
پێشکەشکردنی داواکاری کردنەوەی لقی کۆمپانیا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە شێوەی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) لە ڕێگای ماڵپەڕی (crkrg.org).
مامەڵەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى لقى کۆمپانیاى بیانى وردبینى دەکرێت، دواى ڕەزامەندی لەسەرى بە شێوەی ئەلیکترۆنى دەخرێتە بەردەستى بەڕێوەبەرى گشتى.
دواى وەرگرتنى بڕیارى ڕەزامەندى بە ڕێگەى ئیمەیڵ خزمەتخواز ئاگادار دەکرێتەوە، بۆ سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی لقی کۆمپانیا بیانییەکان لە پارێزگاى هەولێر بۆ پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان، بە مەبەستى هاوشێوەکردن و لێوەرگرتنی ڕسومات و کرێى تۆمارکردن.
سەردانیکردنی پەڕاوگە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکان، بە مەبەستی کڕینی فۆرمی بەڵێننامە و فۆرمی زانیاری کۆمپانیا.
سەردانیکردنی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی هاتووی نووسراو.
سەردانیکردنی بەشی یاسایی، بە مەبەستی ڕاستاندنی بەڵگەنامەکان و بەڵێننامەی ئامادەکراو.
سەردانیکردنی ژووری بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی لقی کۆمپانیا بیانییەکان، بە مەبەستی هاوشێوەکردنی بەڵگەنامەکان.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری تۆمارکردنی لقی کۆمپانیا بیانییەکان، بە مەبەستی واژۆکردنی فۆرمی هاوشێوەکردن.
سەردانیکردنی بەشی ژمێریاری، بە مەبەستی لێوەرگرتنی ڕسوم و کرێی تۆمارکردنی لقی کۆمپانیا.
سەردانیکردنی بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، بە مەبەستی واژۆکردنی فۆرمی هاوشێوەکردنەکە، هەروەها وەرگرتنی کۆتا ڕەزامەندی تۆمارکردنی لقی کۆمپانیا بە شێوەی ئەلیکتڕۆنی.
سەردانیکردنی ژووری بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی لقی کۆمپانیا بیانییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بڕیاری ڕەزامەندی و مۆڵەتی تۆمارکردنی لقی کۆمپانیای بیانی.
سەردانیکردنی ژووری سکرتێری بەڕێوەبەری گشتی، بە مەبەستی مۆرکردنی مۆڵەتی تۆمارکردنی لقی کۆمپانیای بیانی.
سەردانیکردنی ژووری هاتوو و دەرچوو، بە مەبەستی وەرگرتنی ژمارەی دەرچووی نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
یاسا و رێنمایی
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOTI-02
دوا دەستکاری17-04-2022
Add new comment