هاوردەکردنی گوڵەبەڕۆژە

پێناسە
بریتییە لە داواکاری خاوەن کارگەکانی چەرەزات و بازرگانەکان بۆ هاوردەکردنی چەرەزات لە دەرەوەی هەرێم.
مەرجەکان
دەبێت ناسنامەی ژووری بازرگانی هەبێت.
دەبێت هاوردەکار خاوەن کارگەی چەرەزات بێت، مۆڵەتی کارکردنی هەبێت.
دەبێت بە پێی وزەی کارگە بۆ هەر مانگێک بڕی داواکراو دیاری بکرێت.
دەکرێت لە لایەن بریکارەوە ئەنجام بدرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبیت.
پێویستە ڕەزامەندی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەبێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی،بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ) هەبێت.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کارگەکەی تیادا دامەزراوە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
ناسنامەی ژووری بازرگانی.
مۆڵەتی کارگەی چەرەزات.
ماوەی پێویست
(١) یەک کاتژمێر بۆ (٢) دوو کاتژمێر.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی / ب. هونەری.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کارگەکەی تیادا دامەزراوە.
وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ بەڕێوەرەایەتی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون.
وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی / بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ.
سەرکەوتوویی ئەنجامی تاقیگەیی لە کەرەنتینەکانی دەروازە سنوورییەکان.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-33
دوا دەستکاری06-11-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.