بەریوبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوونەوە

پێشکەشکردنی خزمەتی هونەری بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و پاڵپشتی ناساندنی جووتیاران بەو کۆمپانیایانەی کە مامەڵەی ئامێری کشتوکاڵی دەکەن.
کۆکردنەوەی داتای پێویست و تایبەت بە کەشناسی هەموو وێستگەکانی کەشناسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە کشتوکاڵییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم، و شیکردنەوەی ئەو داتایانە و سوود لێ وەرگرتنی لە بواری پێشبینیکردن و دانانی پلان بۆ چاندنی بەرووبومە کشتوکاڵییەکان، پەرەپێدانی زانیاری کەشناسی بۆ ئەو لایەنانەی کە پێویستیان پێیەتی وەک (سەنتەری لێکۆڵینەوە و زانکۆ و لایەنى فەرمییەکانی تری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان).
ئەم خزمەتە بریتییە لە هاوردەکردنی قڕکەری کشتوکاڵیی و پێداویستی تر لە پاراستنی ڕووەک لە دەرەوەی وڵات، بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ.
ئەم خزمەتگوزارییە بریتییە لە پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی هەنگەڵان بەو کەسانەی هەنگەوانن، لەپێناو بەرەو پێشبردنی ئەم بوارە و دواجار زیادکردنی بەرهەمەکانی مێش هەنگوین و دۆزینەوەی هەلی کار.
بریتییە لە داواکاری خاوەن کارگەکانی چەرەزات و بازرگانەکان بۆ هاوردەکردنی چەرەزات لە دەرەوەی هەرێم.