پەیوەندییە بازرگانییەکان

پێناسە
پێدانی پشتگیری کارکردن و زیادکردنی چالاکی بۆ کۆمپانیا و نوسینگە کشتوکاڵییەکان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

وەزارەت کشتوکاڵ سەرچاوەکانی ئاو/بەرێوەبەرایەتی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون/بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری کشتوکاڵی

پارێزگای هەولێر
- وەزارەتي کشتوکاڵ سەرچاوەکانی ئاو
هەولێر- شەقامی راستی بەرامبەر بازاری هەفتانە
ئیمەیل info@krg-moawr.org
ژمارەی تەلەفۆن (0662296512) – (0662296513) – (0662296514)

- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر
هەولێر- شەقامی کەرکوک بەرامبەر یاریگای فەرەنسۆ هەریری
ئیمەیل agri_erbil@yahoo.com
ژمارەی تەلەفۆن (0662226116) – (0662230388)


پارێزگای سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی
سلێمانی - گردی عەلی ناجی
ئیمەیل suli.agriculture@yahoo.com
ژمارەی تەلەفۆن (0533203986) – (0533210347)
پارێزگای دهۆک
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی دهۆک
دهۆک – چواریانی گرێ باز بەرامبەر کۆمەڵەی هەنگەوانان
ئیمەیل agridohuk83207@yahoo.com
ژمارەی تەلەفۆن (7221644) – (7221643)
ئیدارەی گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان
کەلار – ڕێگای سەرەکی کفری
ئیمەیل bgk.garmian@gmailcom
ژمارەی تەلەفۆن (07702154384)
پارێزگای هەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە
هەڵەبجە - تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی بەشی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە
ئیمەیل bk.halabja@yahoo.com
ژمارەی تەلەفۆن (0538851209)
مەرجەکان
هەبوونی پێداویستی تایبەت بەو بوارەی کە دەیەوێت چالاکی کشتوکاڵی ئەنجام بدات.
هەبوونی بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا.
هەبوونی گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا کە تیایدا ئەو چالاکیانە نووسرابێت کە کۆمپانیا مەبەستیەتی زیادی بکات.
پێویستە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان هەبێت.
دەکرێت لە لایەن بریکارەوە ئەنجام بدرێت، بە مەرجێک بریکارنامەی یاسایی هەبیت.
ڕەزامەنی و لارینەبوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کۆمپانیاکەی تیادا کار دەکات و هەروەها وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری یاخود یەکێکیان بە پێی داواکاری کۆمپانیا بۆ زیادکردنی چالاکییەکە.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
هەبوونی بڕوانامەی دامەزراندنی کۆپانیا.
هەبوونی گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا کە تیایدا ئەو چالاکیانە نووسرابێت کە کۆمپانیا مەبەستیەتی زیادی بکات.
مۆڵەتی کۆمپانیا کە تیایدا پسپۆری کشتوکاڵی دیاری کرابێت.
ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
ماوەی پێویست
(٣) سێ ڕۆژ بۆ (٧) حەوت ڕۆژ.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە پارێزگاکان.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو / بەڕێوەرەایەتی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون / بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری کشتوکاڵی / هۆبەی پەیوەندیە بازرگانیەکان کە نوسراو ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری پارێزگاکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەکات بە مەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی.
وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایەی کە کۆمپانیاکەی تیادا دامەزراوە و هەروەها وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری یاخود یەکێکیان بە پێی داواکاری کۆمپانیا بۆ زیاد کردنی چالاکیەکە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-36
دوا دەستکاری06-11-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.