وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

وەرگرتنەوەی ئەو زەوییانەی لەبەر دەستی خاوەنەکانیانە و زیاترە لە ڕادەی لادان (تجنیب)، واتا وەرگرتنەوەی دۆنمی زەوی زیادەیە لەو ڕادەیەی کە یاسا دیاریکردووە.
ڕێکخستنى بەرهەمهێنانى بەروبوومەکان بە شێوەیەکى تەندروست و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و هونەرى و هەروەها پابەندبوونى جووتیاران و خاوەن پرۆژەکان بە ڕێنماییەکانى کشتوکاڵى و کار ئاسانى بۆ کۆکردنەوەى داتا و زانیارى پڕۆژەکانى باخدارى.
بریتییە لە پێدانى مۆڵەتى بیری قووڵ بۆ زەوى کشتوکاڵ و پیشەسازى و خواردنەوە بۆ گشت هاوڵاتیان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆییەکان، بەمەبەستى هەڵکەندنى بیرى قووڵ.
پەسەندکردنى بڕیارەکانى دابەشکردن بۆ جووتیاران، یان هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕیارەی کە خاوەنەکانیان مەرجى یاساییان لە دەست داوە، یان مردوون، و گواستنەوەیان بۆ سەر ناوى میراتگرەکانیان، دواى ئەوەى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵى پارێزگاکان بڕیارى لەسەر دەدرێت و لە وەزارەت پەسەند دەکرێت.
دابینکردنى زەوى پێویستە بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى کشتوکاڵییە بەرهەمهێنەکان کە ڕووبەرەکەی لە (١٠) دە دۆنم زیاترە، وەک (پەلەوەری (هێلکە و گۆشت)، ماسی، کاوێژکاران، هەنگەلان، بناری چیاکان، خانووی پلاستیکی، کارگەی ئالیک، مەشتەل، قارچک، سەربڕخانە)
بریتییە لە گواستنەوەى بەشێک لە مافی مولکایەتى، مافى ڕەفتارکردن، لە میرى بۆ ئەو جووتیارانەى کە زەوى کشتوکاڵییان لەبەر دەستدایە بە گرێبەستى بە کرێدان یان بە بڕیارى دابەشکردن پەسەندکراو، بە واتا زەوییەکە هەر بە ناوى میرى دەمینێ، بەڵام مافى ڕەفتارکردن دەدرێتە جوتیار کە ئەمیش گواستنەوە، فرۆشتن، ڕەهنکردن و هیبە دەگرێتەوە.