پێدانی مۆڵەتی کارکردنی پڕۆژەی دروستکردنی سەربڕخانەی ئاژەڵی

پێناسە
پێدانی مۆڵەت بە دروستکردنی سەربڕخانەی ئاژەڵی لە پێناو نەهێشتنی دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانەکان و بەرهەمهێنانی گۆشتی تەندروست.
زانیاریی لایەنی بەرپرس
پێوستە ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی پڕ بکرێتەوە.
مەرجەکان
تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵی تەواو کردبێت و فەرمانبەری حکومی نەبێت.
پڕۆژەکە گشت مەرج و ڕێنماییەکانی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٣ تێدا بێت بە تایبەتی هەبوونی مەرجەکانی دووری.
ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەبێت وەک (بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاو).
ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زاری هەبێت، بە مەبەستی تەرخانکردنی زەوی ئەگەر زەوییەکە گرێبەست یان مافی ڕەفتار یان بەردەڵان بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
داواکاری.
پرۆپۆزەل و سایتپلان.
فۆرمی پشکنین.
ئایزۆی کۆمپانیای دابینکەری ئامێرەکان.
سوودی ئابووری پڕۆژە.
ماوەی پێویست
یەک (١) کاتژمێر بۆ دوو (٢) کاتژمێر.
تێچوو
(٢٠٠,٠٠٠) دوو سەد هەزار دینار.
ڕێکار و هەنگاوەکان
خزمەتخواز سەردانی نووسینگەی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی مامەڵە.
سەردانی ژووری هاتوو و دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی ژمارەی نووسراو.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ دەکات، بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکە دوای وردبینیکردن و ئامادەکردنی مامەڵەکە.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی واژۆکردنی وێنەی نووسراو.
سەردانی ژووری دەرچوو دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی مامەڵە.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-44
دوا دەستکاری28-01-2024

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.