کۆکردنەوەی داتا و زانیاری دەربارەی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی قارچک و، بەخشینی مۆڵەت بەو پرۆژانە بە پێی ڕێنمایی تایبەت.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
پێدانی پشتگیری کارکردن و زیادکردنی چالاکی بۆ کۆمپانیا و نوسینگە کشتوکاڵییەکان.
ڕێگەدان بە هاوردەکردنى پێداویستییەکانى پڕۆژەکانى ماسی کە لە ناوخۆ دەست ناکەوێت بۆ بەردەوامیدان بە کارکردنیان، و ڕێگەدان بە هێنانى هاوردەکردنى گۆشت و بەروبوومى سامانى ماسی، چونکە بەرهەمى ناوخۆ بەشی پێویستى هاوڵاتییان ناکات.
پێدانى مۆڵەت بە هاوڵاتى بۆ مەبەستى دروستکردنى بنیشت لە داری قەزوان، ئەم مۆڵەتە دەدرێت بەو گوندنشینانەى کار و پیشەی تایبەتی خۆیانە و شارەزان، بە تایبەتى لەو ناوچانەى دار قەزوانى تێدا ڕواوە. ئەم مۆڵەتە وەرزییە، ساڵانە بە پێى هەڵسەنگاندنى بارودۆخى دارەکان، بڕیار لەسەر نوێکردنەوەى مۆڵەتەکان دەدرێت.
پێشکەشکردنی خزمەتی هونەری بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و پاڵپشتی ناساندنی جووتیاران بەو کۆمپانیایانەی کە مامەڵەی ئامێری کشتوکاڵی دەکەن.
رێگەپێدان بەهاوردەکردنى بەروبوومەکانى سامانى ئاژەڵ و پێداویستى ى کەرەستەکان بۆ پڕۆژەکان وەک (ئالیک، جوجک، ئاژەڵ، هێلکەى تروکاندن، پێداویستیەکانى هۆڵەکانى بەخێوکردن، گۆشتى مریشک، گۆشتى سوور، هێلکەى خواردن، ئاژەڵى زیندوو، دروست کراوەکان، شیرەمەنیەکان)
ڕەزامەندى دانە لەسەر دابینکردنى ڕووبەرى پێویست بۆ پڕۆژە نا کشتوڵییەکان.
بریتییە لە داواکاری کۆمپانیا و بریکاری کشتوکاڵی بۆ هاوردەکردنی پەینە کیمیایی و ئۆرگانییەکان.
بریتییە لە وردبینیکردنى نەخشەى ترێسى مامەڵەکانى داخوازى، بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى کشتوکاڵى بەرهەمهێن و پڕۆژەی ناکشتوکاڵی.
کۆکردنەوەی داتای پێویست و تایبەت بە کەشناسی هەموو وێستگەکانی کەشناسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە کشتوکاڵییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم، و شیکردنەوەی ئەو داتایانە و سوود لێ وەرگرتنی لە بواری پێشبینیکردن و دانانی پلان بۆ چاندنی بەرووبومە کشتوکاڵییەکان، پەرەپێدانی زانیاری کەشناسی بۆ ئەو لایەنانەی کە پێویستیان پێیەتی وەک (سەنتەری لێکۆڵینەوە و زانکۆ و لایەنى فەرمییەکانی تری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان).