دابینکردنى ڕووبەری پێویست لە زەوى (بەردەڵان) بۆ پڕۆژە نا کشتوکاڵییەکان

پێناسە
ڕەزامەندى دانە لەسەر دابینکردنى ڕووبەرى پێویست بۆ پڕۆژە نا کشتوڵییەکان.
زانیاریی لایەنی بەرپرس

ناونیشانی سەردانی هاوڵاتی بۆ و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ب. گ. زەوی و زار

کاتی کارکردن
(٩:٠٠) بەیانی بۆ (٢:٠٠) دوا نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / هەولێر
ئیمێڵ: agri_erbil@yahoo.com
2230388 - 2226116
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / سلێمانی
ئیمێڵ: suli.agriculture@yahoo.com
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / دهۆک
ئیمێڵ: agridohuk832007@yahoo.com
7221643 - 7221644
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / هەڵەبجە
ئیمێڵ: bk.halabja@yahoo.com
0538851209
بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار / گەرمیان
ئیمێڵ: bgk.garmian@gmail.com
07725238981
مەرجەکان
خزمەتخواز تەمەنى لە (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت.
پڕۆژەکە لە ماوەی دیاریکراو تەواو بکات دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنەکانی (وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و خانوبه‌رى میرى له‌ پارێزگاكان، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، شوێنه‌وار، وه‌زاره‌تى كاره‌با، وه‌زارەتى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵى پارێزگاكان)، ڕه‌زامه‌ندى كۆتایی له‌سه‌ر دابینكردنى زه‌وییه‌كه‌ى پێ ده‌درێت و ده‌چێته‌ ناو لیستى پرۆژه‌كان.
نەخشەى زەوییەکە کە شوێنى پڕۆژەکە و ئیکۆردنێتى لەسەر دیارى کرابێت.
وەرگرتنى بەڵێننامە، بە مەبەستى بەکارهێنانى زەوییەکە تەنها بۆ دروستکردنى پڕۆژەیەکى دیاریکراو.
بەکارهێنانی زەوییەکە تەنها بۆ مەبەستی دروستکردنی پڕۆژەکە بێت.
ناسنامە و بەڵگەنامەکان
کۆنوسی پشکنینى شوێنى پڕۆژەکە لە لایەن لێژنەى کشتوکاڵى پارێزگاکان.
ناسنامەى بارى کەسی داواکار و پشتگیرى ئەنجومەنى گوند (موختار).
بەڵێننامە.
نەخشەی زەوییەکە لەگەڵ وێنەی تۆماری پارچە زەوییەکە.
ماوەی پێویست
بە پێى بەردەستبوونى بەڵگەکان و بەراییەکان ماوەى خزمەتەکە دەگۆرێت.
تێچوو
بێبەرامبەرە.
ڕێکار و هەنگاوەکان
سەردانی ژووری هاتوو دەرچوو دەکات، بە مەبەستی تۆمارکردنی نوسراو.
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زار دەکات، بە مەبەستی ناردنی بۆ بەشەکان.
سەردانی بەشی تەکنیکی دەکات، بە مەبەستی دیراسەتکردن لە ڕووی هونەرییەوە.
سەردانی بەشی وەبەرهێنان و تەرخانکردن دەکات، بە مەبەستی دیراسەتکردن لە ڕووی یاساییەوە.
سەردانی ژوورى بەڕێوەبەرى گشتى زەوی و زار دەکات، بە مەبەستى هامشکردنى نووسراوەکان بۆ وەزیر.
سەردانی نووسینگەی وەزیر دەکات، بە مەبەستی ڕەزامەندیدان.
پاشان دەگەڕیتەوە لای بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زاری کشتوکاڵی، بە مەبەستی ناردنی بۆ بەشی پەیوەندیدار.
سەردانی ژووری وەبەرهێنان و تەرخانکردن دەکات، بە مەبەستى چاپکردن.
سەردانی ژووری بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زار دەکات، بە مەبەستی واژۆی کۆتایی.
سەردانی ژوورى هاتوو دەرچوو دەکات، بە مەبەستى تۆمارکردنی ژمارەى نووسراو.
فۆرمی داواکاری
پێویستە فۆرمی داواکاری هاوپێچ بکرێت، ئەگەر هەبێت.
خزمەتە پەیوەندیدارەکان
پێویستە خزمەتە پەیوەندیدارەکان دەستنیشان بکرێن، ئەگەر هەبن.
واژوو کراوە لەلایەن
پێویستە ئەم خزمەتە لەلایەن بەڕێزان وەزیر/سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەری گشتی دیوان و لیژنەی خزمەت واژوو بکرێت.
پێناسی خزمەت
MOAWR-05
دوا دەستکاری02-11-2023

Feedback

ئایا ئەم زانیارییە بەسوودە؟

Please include your email if you want us to follow up with you.