بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار

وەرگرتنەوەی ئەو زەوییانەی لەبەر دەستی خاوەنەکانیانە و زیاترە لە ڕادەی لادان (تجنیب)، واتا وەرگرتنەوەی دۆنمی زەوی زیادەیە لەو ڕادەیەی کە یاسا دیاریکردووە.
پەسەندکردنى بڕیارەکانى دابەشکردن بۆ جووتیاران، یان هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕیارەی کە خاوەنەکانیان مەرجى یاساییان لە دەست داوە، یان مردوون، و گواستنەوەیان بۆ سەر ناوى میراتگرەکانیان، دواى ئەوەى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵى پارێزگاکان بڕیارى لەسەر دەدرێت و لە وەزارەت پەسەند دەکرێت.
دابینکردنى زەوى پێویستە بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى کشتوکاڵییە بەرهەمهێنەکان کە ڕووبەرەکەی لە (١٠) دە دۆنم زیاترە، وەک (پەلەوەری (هێلکە و گۆشت)، ماسی، کاوێژکاران، هەنگەلان، بناری چیاکان، خانووی پلاستیکی، کارگەی ئالیک، مەشتەل، قارچک، سەربڕخانە)
بریتییە لە گواستنەوەى بەشێک لە مافی مولکایەتى، مافى ڕەفتارکردن، لە میرى بۆ ئەو جووتیارانەى کە زەوى کشتوکاڵییان لەبەر دەستدایە بە گرێبەستى بە کرێدان یان بە بڕیارى دابەشکردن پەسەندکراو، بە واتا زەوییەکە هەر بە ناوى میرى دەمینێ، بەڵام مافى ڕەفتارکردن دەدرێتە جوتیار کە ئەمیش گواستنەوە، فرۆشتن، ڕەهنکردن و هیبە دەگرێتەوە.
بریتییە لە وردبینیکردنى نەخشەى ترێسى مامەڵەکانى داخوازى، بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى کشتوکاڵى بەرهەمهێن و پڕۆژەی ناکشتوکاڵی.